
SNN
میدیایەکی ئیسرائیلی ئاشکرایکردووە، سەرۆکی ئازەربایجان نێوەندگری لەنێوان هەردوو هاوپەیمانی، ئیسرائیل و تورکیا کردووە بەئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان بۆ دۆخی پێشتری.
تۆڕی هەواڵی ئای٢٤ نیوز-ی ئیسرائیلی ئەوەی ئاشکراکردووە، ئیلهام عەلیف سەرۆکی ئازەربایجان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، گفتوگۆیان لەبارەی باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تەلئەبیب و ئەنقەرە کردووە و ئەردۆغان لەوبارەیەوە هەڵوێستی ئەرێنی بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سەرۆکی ئازاربایجان بە هاوکاری راوێژکارەکانی ئێستا لە هەوڵدان پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل ئاساییبکەنەوە.
لەبارەی ئەو دەستپێشخەرییەوە، تا ئێستا وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل و حیکمەت حاجییەڤ راوێژکاری سەرۆکی ئازاربایجان بۆ کاروباری دەرەوە ئامادەنەبوون هیچ زانیارییەک ئاشکرابکەن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



