گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 12/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

مانشێتی رۆژنامەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە12/5/2020 ، گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بە کۆمەڵێک مانشێتی نوێوە بەمشێوەیە بوو….
لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:
- بەڵێ راهێنانی بە کۆمەڵ لە 18ی مانگ لە ئیتاڵیا دەستپێدەکاتەوە، بەڵام یاریزانەکان لە یەک دادەبڕێن و دەستپێکردنەوەی خولەکە لە رێگایە، بەڵام دەبێت کۆبوونەوەی پزیشکی ئەنجام بدرێتەوەو گلۆپی سەوز لە لایەن حکومەتەوە هەڵبکرێت.
- سپادافۆرای وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا:”پێویستمان بە هەفتەیەک هەیە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی خولەکە بدەینەوە.
- ماڵدینی نەخێر دەکات و ئەیسی میلان لە مەترسیدایە بۆ لەدەستدانی رەمزێکی تری یانەکە.
- خولی ئینگلتەرا لە مانگی حوزەیران دەگەڕێتەوەو خولی ئەڵمانیا ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوە.

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:
- لە ناوەڕاستی رێگاکەداین و بەرەو هەڵکردنی گلۆپی سەوز دەچێت.
- راهێنانی بە کۆمەڵ لە 18ی ئایار لە ئیتاڵیا دەستپێدەکاتەوە ، بەڵام لەوانەیە بەهۆی تووشبووانی هەر یانەیەک بە ڤایۆرسی کۆرۆنا راهێنانەکان رابگیرێت و پزیشکەکانی یانەکان بەرپرسن و دەبێت هەموو یاریزانەکانی یانەکان پشکنینیان نەرێنی بێت.
- کانسێلۆی پۆرتوگالی دەگەڕێتەوە بۆ ئینتەرمیلان .
- ماروتای بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئینتەرمیلان رەزامەندی بۆ فرۆشتنی لاوتارۆ مارتینێز بە یانەی بەرشەلۆنە دەردەبڕێت و کلیلی فرۆشتنی هاتنی کانسێلۆیە بۆلای کۆنتی و چوونی سیمیدۆیە بۆ یانەی مانچستەرسیتی.

تۆتۆ سپۆرت:
- یۆڤانتۆس لە بەرشەلۆنە…
- تەوەری بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە نێوان بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆس دەردەکەوێت و تەنیاش گۆڕینەوەی پیانیچ بە ئارسر نیە، ئەگەری گۆڕینەوەی دی چیلۆو و رۆگانی و رۆمێرۆ بە سیمیدۆ و تۆدیبۆ هەیە.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


