قەیس خزعەلی کۆمپانیایەکی بەریتانی تۆمەتبار دەکات لە کوژرانی قاسم سلێمانی-دا

0
1645

SNN

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهل حەق کۆمپانیای (G4S)ی بەریتانی تۆمەتبار دەکات بەوەی دەستیان هەبووە لە کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس-دا سەرەتای ئەمساڵ.

قەیس خزعەلی بە کەناڵی عەهد-ی زمانحاڵی بزوتنەوەکەی راگەیاندووە “ئەو کۆمپانیا بەریتانییە کە ئەرکی پاراستنی ئەمنیەتی فڕۆکەخانەی بەغدایە، ئامانجەکانی هێرشەکەی بۆ ئەمریکا دیاریکردووە”.

وتیشی: “پێشتر هەر فڕۆکەیەک بنیشتایەتەوە، ئۆتۆمبێلەکانی ئەم کۆمپانیایە لێی نزیکدەبوونەوە، بەڵام ساتی روودانی هێرشەکە هیچ ئۆتۆمبێلێکی ئەو کۆمپانیایە لەو ناوە نەبوون”.

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهل حەق دەشڵێت: “لە شوێنی رووداوەکە کامێرای تایبەت بە کۆمپانیاکە لەو نزیکانە کەوتوون کە کاری چاودێریکردنی فڕۆکەکەی سلێمانی بووە”.

دوای رووداوەکە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق وتی: “مستەفا کازمی کە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی بوو لەوکاتەدا، هەڵیسانم لە خەو و رووداوەکەی پێوتم”.

رۆژی 3ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ پاش لێکۆڵینەوەی ورد لە جووڵە و شوێنی جەنەڕاڵ قاسم سلێمانی، پاش دابەزینی لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کرایە ئامانج و تێیدا قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس سەرۆکی گشتی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند پاسەوان و فەرماندەیەکی دیکە کوژران.

لە ئەنجامی هێرشەکە و دوای چەند رۆژێک ئێران بەچەند مووشەکێک بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق وەڵامی دایەوە بەبێ بوونی هیچ زیانێکی مرۆیی.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this