هه‌وڵێك بۆ سنوورداركردنی ژماره‌ی كچه یاریزانانی كوردستان له یانه‌كانی عێراق هەیە

فۆتۆ:یانەی گازی باکوور
حسێن كه‌ركوكی -SNN Sport
هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ سنوورداركردنی كچه یاریزانانی فوتساڵی كوردستان له یانه‌كانی عێراق له پاڵه‌وانێتی و خوله‌كانی ئەو وڵاتە.
سه‌باره‌ت به‌م هەوڵە ، وریا جه‌لال سه‌رۆكی یانه‌ی گازی باكوور وتی:” به مه‌به‌ستی دیاركردنی بەرواری خوله‌كان و چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت به خوله‌كان ، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر لیژنه‌ی خانمانی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه به‌شداربووه‌كانی خولی فوتساڵ و یاریگای كراوه‌ی خانمانی عێراق ئه‌نجامداوە”.
وتیشی:”له كۆبوونه‌وه‌كه بۆچوونێك خرایه روو ، ئه‌ویش به سنوورداركردنی ژماره‌ی كچه یاریزانانی كوردستانە له تیپی یانه‌كانی عێراقی به‌شداربوو له خوله‌كانه”.
هه‌روه‌ها وتی:”ئەگه‌ر ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه ئه‌مه بكاته بڕیار ، وه‌كوو یانه‌ی گازی باكوور زهرەرمهند ده‌بین ، چونكه زیاتر له سێ مانگ ده‌بێت ئاماده‌كاریمان ده‌ست پێكردووەو زیاتر تیپه‌كه‌مان كچانی كوردستانن”.
له كۆتاییدا وتی:” ئه‌مه له كاتێكدایه كه زیاتر له 80%ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كچانی كوردستانن”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش



