
کومان لە کۆنگرەی یاری ئیبار
SNN Sport
سبەی سێشەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 16ی لالیگا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی ئیبار دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 9:15 خولەک ئەنجام دەدرێت.
کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لە سەر یاریەکەی سبەی بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو وتی:” یانەی ئیبار تیپێکی کێبڕکێکارە، ئێمە هەوڵ دەدەین یارییەکی باش و نموونەیی بکەین وەکوو یارییەکانی تر،دەبێت ئەو بۆشاییانە بدۆزینەوە کاتێک بەرامبەرەکەت هێرش بۆ ئێمە دەهێنن،ئەگەر بە باشی یاری نەکەین، ئەوە یارییەکی قورس دەبێت”.
لەسەر ئامادەنەبوونی میسی وتی:” ئەو ئامادە نەبوو سبەی یاری بکات،هەر بۆیە دوو رۆژمان پشوو پێدا،دوای یاری ئیبار دەگەڕێتەوە،پزیشک رێنمایی لەسەر ئەوە پێدەدات،ئەو ئازاری هەبووە لە گوزنگیدا،ناتوانێت مەشق بکات،سەیری چاوپێکەوتنەکەی ئەوم نەکردووە،ئەمڕۆ لە راگەیاندنەکانەوە بینیومەو پێموابێت زۆر باش بووە،ئەوەی ئێمە کە دەمانەوێت بیکەین ئەوەیە کە باشترینەکانی میسی دەربخەین و قەناعەتی پێبکەین کە بمێنێتەوە،من دڵخۆشم بەو قسانەی کە ئەو کردی،هێشتا من هەر هەمان راهێنەرم و هەوڵ دەدەم تیپەکە باشتر بکەم و میسیش هێشتا پارچەیەکی سەرەکی تیپەکەیە، ئەگەر ئەم وەرزە باشتربێت من خۆشحاڵ دەبم،پێموانیە پۆچتینۆی راهێنەری نوێی پاریس سانجێرمان ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی میسی بکات، ئەو ئایندەی خۆی لەسەر بنامەی راهێنەرێک یان یانەیەک دیاری ناکات”.
لە بەردەوامی لێدوانەکانی وتی:”پشووی یاریزانەکان بۆ 4 رۆژ بێکێشەیە،ئەگەر کێشەیەکم بینی پشووم بە یاریزانەکان نەدەدا،هەندێک جار مرۆڤ دەبێت جیاکاری بکات، دیمبلیش ناوی لە لیستەکە دەبێت،ئامادەنەبوونی میسی زیانێکی گەورەیە بۆ ئێمە، بە دڵنیاییەوە یاریزانێکی گەورەمان لە دەستداوە،سبەی یاریزانی ترمان هەیە و لە شوێنی ئەو یاری دەکەن، بە هیوام کە کاریگەربن و بۆ گریزمانیش سبەی چاوەڕوانی دەکەین بزانین کاریگەری خۆی دەبێت”.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



