راگهیاندنى مەرزی باشماخ لهبارهى هاتووچۆى گهشتیاران روونكردنهوه دهدات

مەرزی باشماخ-فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بە دەركردنی بەیانی ژمارە 57 قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزەكانی هەرێم تاوهكو 15ى كانونى یهكهم راگەیاند، بەرپرسێكی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخیش دهڵێت: “تا ئێستا پابەندین بە بەیانەكەی وەزارەتی ناوخۆ و هیچ رێنماییەكی نوێمان بۆ دەستپێكردنەوەی هاتووچۆی گەشتیاری بەدەستنەگەیشتووە”.
ئیسماعیل عەلی ئاغا، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی راگەیاند: “ئێمە ئاگاداری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەین كە باس لە ئاسایبوونەوەی هاتووچۆی گەشتیاری دەكەن لە مەرزی باشماخ لەنێوان هەرێم و ئێران، بەڵام ئەمە وتەی بەرپرسانی ئێرانییە و ئێمە لێی بەرپرس نین، بەڵكو ئێمە پابەندی ئەو بەیانەی وەزارەتی ناوخۆین كە بە ژمارە 57 ئاراستەمانكراوە و باس لە قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاری دەكات لە نێوان هەرێم و ئێران”.
وتیشى: “لەدوای بەیانی ژمارە 57 بە یانێكی دیكەی وەزارەتی ناوخۆمان بەدەست گەیشتووە كە بریتییە لە بەیانی ژمارە 58، تیایدا وێرای جەختكردنەوە لە خاڵ و رێنماییەكانی بە یانەكەی پێشوو هاوكات هاتووچۆی گەشتیاریشی بۆ وڵاتی لوبنان بۆ زیاد كراوە، بۆیە لەدوای ئەو بەیانەوە هیچ نووسراوێكی دیكەی وەزارەتی ناوخۆمان بەدەست نەگەیشتووە باس لە دەستپێكردنەوەی هاتووچۆی گەشتیاری بكات، ئێمەش تەنیا بە بەیان و رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆوە پابەندین نەك هەواڵی دەزگای راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایهتییەكان و لێدوانی بەرپرسانی ئێرانی”.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە كاتێكدایە كە فەرید حەقپەنا، بەڕێوبەری گومرگی باشماخی مەریوان بە ئاژانسی ئێرنای حكومەتی ئێرانی راگەیاندووە: “بە هەوڵی كۆنسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران و بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتووچۆ لە دەروازی سنووری باشماخ رۆژی شەممە 26ى كانونى یهكهم، ئاسایی بووەتەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


