
سۆڵسکایەر
SNN Sport
لە هەفتەی 16ی خولی ئینگلتەرا یانەی مانچستەریونایتد توانی لە خولەکی 93 بە گۆڵی یاریزان راشفۆرد لە یانەی وڵڤەرهامپتۆن بباتەوە و سێ خاڵی بە نرخ بە دەست بهێنێت.
لە لێدوانێکیدا سۆڵسکایەر راهێنەری یانەی مانچستەریونایتد دوای بردنەوەکە وتی:”تیپەکە بە بەخت بوو کە توانی بردنەوە تۆماربکات بە گۆڵی راشفۆرد لە خولەکەکانی کۆتایی یاریەکە،بەڵام کەمێک بەختەوەرین، کاتێک زۆر بەختەوەر دەبین کە تیپەکە یانەی بەرامبەر بخاتە ژێر فشارەوە و بردنەوە تۆماربکات”.
وتیشی:”یاریزانەکان باشبوون لە پەیڕەوکردنی هەموو رێنماییەکان سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆناش من هیچ هۆکارێک نابینم بۆ راگرتنی چالاکییەکان،ئێمە پێویستمان بە چەند یەکەیەکی راهێنان هەیە،ئێمە تا ئێستا هیچ کێبڕکێیەکمان نیە دوای 15 هەفتە لە خولەکە، ئەگەر گەیشتین بە هەفتەی 30 بە هەمان پێگەی ئێستا ماینەوە، لەوانەیە دواتر باسی رکابەری بکەین بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە”.
یانەی مانچستەریونایتد بە 30 خاڵ بۆ پلەی دووەمی خولەکە سەرکەوت و 15 یاریشی ئەنجامداوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش



