
لۆگۆی یەکێتی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات یەكدەنگی فراكسیۆنە كوردییەكان لە پەرلەمانی عێراق كارێكی گرنگ و لە پێشینەیە بۆ ئەوەی بتوانین یەك دەنگبین لە جێگیركردنی ئەو بڕگەومادانەی كە لە پرۆژەیاساكەدا تایبەت بە پشكی كورد دانراون، هاوكات پێناچێت ئەو پرۆژەیاسای هاتووەتە پەرلەمان ڕەوانەی حكومەت بكرێتەوە.
د.جوان ئیحسان، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق پەیوەندی بە بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی كوردستان بە تایبەت فەرمانبەران و مووچەخۆرانەوە هەیە پێناچێت وا بە ئاسانی پەرلەمان بڕیاری گەڕانەوەی ئەو پرۆژە یاسایە بدات بۆ حكومەت، چونكە كاتێكی زۆر لەبەردەستدا نییە و پەسەند كردنی پرۆژە یاساكەس بۆخۆی پێویستی بە كاتێكی زۆر هەیە، بۆیە سەرەتا پڕۆژەیاساكە رەوانەی لیژنەی دارایی دەكرێت پاشان لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا هەریەكە لە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم لە قەیرانێكی ئابووریدان بۆیە زۆر گرنگە هەردوولا بگەنە ڕێككەوتن لەبارەی پشكی هەرێم و ڕادەستكردنی نەوت و داهاتی ناوخۆی هەرێم بە حكومەتی عێراق، بۆ ئەوەش زۆر پێویستە كە پێشوەختە ڕێككەوتنی سیاسی بكرێت بۆ ئەوەی لە پەرلەمان بە ئاسانی ئەو بابەتە تێپەڕیت كە ئەوەش دواجار كاریگەری دەبێت لە خێرا تێپەڕاندنی كۆی گشتی پرۆژەیاساكە.
وتەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە كاتێكدایە كە حەسەن نازم وتەبێژی حكومەتی عێراق ئاماژەی بەوەكرد كە گفتوگۆكان لەسەر پشكی هەرێم لە بودجە بەردەوامیان هەیە، هاوكات بودجە بەتەنها لەلایەن حكومەتەوە دانەڕێژراوە، بەڵكو گفتوگۆ كراوە لەگەڵ سەركردەی كوتلە سیاسییەكان و ئامادەیی خۆیان نیشانداوە كە دەنگی لەسەر بدەن.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



