
کۆتینیۆ
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گورزێکی کاریگەری بەردەکەوێت و کۆتینیۆی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە دەست دەدات.
کۆتینیۆ لە یاری شەوی رابردووی ئیبار کە یاریەکە 1-1 کۆتایی هاتوو لە هەفتەی 16ی لالیگا بوو، تووشی پێکان هاتوو بەوهۆیەوە نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات.
ئەمڕۆ رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، کۆتینیۆ لە ئەژنۆی چەپیدا تووشی پێکان بووە و بەوهۆیەوە دەبێت نەشتەگەری بۆ بکرێت و بە وەرگرتنی چارەسەر لەو پێکانە چاکنابێتەوە.
کۆتینیۆ لە گواستنەوەکانی زستانەی ساڵی 2018 لە یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزییەوە بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆی تەواو لەگەڵ 40 ملیۆن یۆرۆی تر لە کاتی گۆڕانکارییەکان، پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد،هەرچەندە ئەم وەرزە کومان بڕیاریدا بە سەرەکی پشتی پێببەستێت، بەڵام بەهۆی ئەم پێکانەوە کاریگەرەوە لە رێژەیەکی زۆر لە یارییەکانی داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
11 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
12 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
14 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
11 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
12 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
14 hours لهمهوپێش



