ڤیدیۆ:ئیلچی ریاڵ مەدریدی راگرت

0
922
چیڤاسی یاریزانی یانەی ئیلچی بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید

SNN Sport

لە یارییەکانی هەفتەی 16ی لالیگا، یانەی ریاڵ مەدرید دوو خاڵی بەنرخی لە دەستداو دوای بردنەوەی 5 یاری لەسەریەک، تووشی یەکسانبوون هات .

یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئیلچی و لە ئەنجامدا 1-1 یەکسانبوو.

لە گێمی یەکەمی یاریەکە و لە خولەکی 20، لۆکا مۆدریچی کرواتی یانەی شاهانەی بە گۆڵێک پێشخستوو گێمی یەکەم 1-0 تەواو بوو.

لە گێمی دووەم لە خولەکی 52، فیدال چیڤاس توانی ئەنجامەکە بۆ یانەی ئیلچی یەکسانبکاتەوە و  یاریەکەی بۆ خاڵی سەرەتا گەڕاندەوە.

دواتر تا کۆتایی ریاڵ مەدرید هەوڵی بردنەوەو گۆڵتۆمارکردنی دا، بەڵام گۆڵپارێزی یانەی ئیلچی رێگربوو، یاریەکە 1-1 تەواو بوو.

بەم یەکسانبوونە خاڵەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بووە 33 خاڵ و لە پلەی دووەمی لالیگا دێت لە 16 یاریدا.

لە پلەی یەکەم یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید دێت بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ لە 14 یاریدا.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this