ترسناکترین بکوژ لە مێژووی ئەمریکا ئەمڕۆ لە زینداندا گیانیلەدەستدا

سامویل لیتیل
SNN
ساموێل لیتیل، ئەو بکوژەی کە FBIی ئەمریکی بە بکوژی نادیار ناوی دەبرد، ئەمڕۆ لە تەمەنی 80 ساڵیدا لە زینداندا کۆچی دوایی کرد.
لیتیل لە ساڵی 2018دا دانی بە تاوانەکانیدا نا، ئاماژەی بەوەکرد کە 93 کەسی کوشتووە، لە ماوی 30 ساڵی رابردوودا و ناوبراو لە ساڵی 2014 خراوەتە زیندان بەڵام نکۆڵی لە ئەنجامدانی تاوانەکانی کردووە تا ساڵی 2018.
لیتیل لە نامەیەکی دەنگیدا کە بۆ تەلەفیزیۆنی CNBCی ئەمریکی ناردبوو ئاماژەی بەوەکرد، لە بەردەم دادوەردا دانم بە سەرجەم تاوانەکانمدا ناوە، کە 93 کەس بوون، رەنگە زۆر کەس لەم تاوانانەی منەوە تێوەگلابن و رەوانەی زیندان کرابن، بەڵام داوا دەکەم سەرجەمیان ئازاد بکرێن چونکە من بە سەربەخۆی ئەو کارەم ئەنجامداوەو هیچ کەس هاوکارم نەبووە.
لیتیل لە دانپیدانەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەو کچانی یانە شەوانەکان و لەشفرۆشەکان و ئالودەی ماددە هۆشبەرەکان و جەستە شێواوەکانی کردۆتە قوربانی، چونکە وا هەستی کردووە کە پۆلیس ناتوانێت ئاشکرای بکات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



