
رووداوی هاتوچۆ
SNN-
هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت: لەڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لە دەستداوە و دوای رووداوەكەش شوفێرەكە رایكردووە، بەڵام دواتر دەستگیر كراوە.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە SNNی راگەیاند: كاتژمێر 12ی ئهمشهوی سێشەممە، لهسهر شهقامی 100مهتری نزیك ترافیك لایتی عەینكاوهی پێشوو، ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندکرۆزی تایبهت كه گهنجێک لێی خوڕیوە و كۆمهڵێك گهنجی تری لهگهڵدابووە، بهخێراییهكی زۆر لێی خوڕیوە كه پێشبینیدەكرێت 200كم لهكاتژمێرێكدا خێرایی بووبێت”.
وتیشی: “بەهۆی خێرایی لێخوڕینەكە كۆنتڕۆڵی خۆی لە دەستداوە و دوو كهسی پیاده كە ویستوویانە بپەڕنەوە لە شەقامەكە هەردووكیانی شێلاوە و لاشەكانیان پارچە پارچە بوون و دوای رووداوەكەش شوفێرەكە رایكردووە و خۆی كێشاوە بە سێ ئۆتۆمبێلی تر و زیانی مادی بە هەرسێ ئۆتۆمبێلەكەش گەیاندووە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: دوای ئەوەی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە، تواندرا شوفێری راكردوو دەستگیر بكرێت ئەمە دوای ئەوەی ناوی شوفێرەكە و ژمارەی ئۆتۆمبێلەكە ئاشكرا دەكرێت و دواتر باوكی پەیوەندی بە هێزە ئەمنییەكانەوە كردووە و كوڕەكەی خۆی رادەستی پۆلیس كردووە”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
47 seconds لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
47 seconds لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش



