یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌نگۆی گواستنەوەی هاوار مه‌لا محه‌مەد بۆ راهێنەری یانەکەی رەتدەکاتەوە

یانەی نەورۆز
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یونس سلێمان له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی تۆپی پێی یانه‌كه ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی نه‌ورۆز متمانه‌ی به یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری پێشوو به‌خشی و ده‌نگۆی گرتنه‌ده‌ستی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ش به هاوار مه‌لا محه‌مه‌د ره‌تده‌كاته‌وه.
له ئێستادا ده‌نگۆی گرتنه‌ده‌ستی راهێنه‌رایه‌تی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن هاوار مه‌لا محه‌مه‌د و هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌مه‌د وه‌ك راهێنه‌ر و یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر بڵاوبووەته‌وه، به‌ڵام سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆز هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه.
دلێر عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” دوای پێشكه‌شكردنی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به یانه‌ی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن یونس سلێمانه‌وه، به‌ڵام ئێمه داوامان لێ‌كرد كه به‌رده‌وام بێت له كاره‌كه‌ی، به‌ڵام ناوبراو ره‌تیكرده‌وه كه له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت به‌هۆی ئهنجامهكانییهوه”.
وتیشی:” ئێمه دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه راهێنه‌ری پێشوومان راسته‌وخۆ متمانه‌مان به كامه‌ران عه‌لی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری پێشوو به‌ستووه و بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه ده‌كات له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری گۆڵپارێز مه‌ریوان محه‌مه‌د به فه‌رمی بڕیاری یانه‌كه‌مانه”.
سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” نه‌خێر په‌یوه‌ندیكردنی هه‌ریه‌ك له هاوار مه‌لا محه‌مه‌د و هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌مه‌د وه‌ك راهێنه‌ر و یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر دووره له راستییه‌وه، چونكه له ئێستادا یاریزانی پێشووی عێراق بڕوانامه‌ی راهێنه‌رایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ری ئاسیا نیه”.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی چوار یاری له خولی نایابی كوردستان یانه‌ی نه‌ورۆز تا ئێستا نه‌یتوانیوه هیچ بردنه‌وه‌یه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت و خاوه‌نی چوار شكستی له‌سه‌ر یه‌كه.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1 hour لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1 hour لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش



