وته‌بێژی یانه‌ی نه‌جه‌ف:گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌كه بۆ دۆخی ئاسایی خۆی په‌یوه‌سته بهكاركردنهوهی فڕۆكه‌خانه

یانەی نەجەف
SNNsport- حسێن کەرکوکی
ره‌حیم لفته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری و وته‌بێژی یانه‌ی نه‌جه‌ف دووپاتی كرده‌وه كە یانه‌كه به دۆخێكی دارایی شه‌رمه‌زاركه‌ر تێپه‌ڕ ده‌بێت به هۆی نه‌بوونی پاڵپشتی دارایی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یانه‌كه 750 هه‌زار دۆلاری لایه تا ئێستا نه‌یداوه‌ته‌وه .
لفته وتی:” گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌كه بۆ دۆخی رابردووی په‌یوه‌سته به گه‌ڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف بۆ كاركردن ، چونكه ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی دارایی یانه‌كه‌یه، فرۆكه‌خانه‌كه ماوه‌ی چوار ساڵ و ساڵانه بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری به پێی رێكکه‌وتنێكی نێوان هه‌ردوولا ده‌دایه یانه‌كه “.
هه‌روه‌ها وتی:”پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پاره‌كه له یانه‌كه بڕا و فرۆكه‌خانه‌كه له كاركردن وه‌ستا ،دوایین بڕه پاره یانه‌كه وه‌ریگرت له فرۆكه‌خانه‌كه له ساڵی 2020 بریتی بوو له 250 هه‌زار دۆلار و چاوه‌ڕوانی كاتی كردنه‌وه‌ی فرۆكهخانهكهین بۆ وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی ماوه کە ئه‌ویش 750 هه‌زار دۆلاره”.
لفته ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد كه:” ئیداره‌ی یانه‌كه ئاگاداری هه‌موو لایه‌نه‌كانی نه‌جه‌فی كرده‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی یانه‌كه ، له نێویاندا پارێزگاری نه‌جه‌ف بوو كه گیرفانی تایبه‌تی خۆی بڕه پاره‌یه‌كی ره‌مزی خه‌رج كرد به به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نیه بۆ خه‌رج كردن،هه‌روه‌ها ئیداره‌ی مه‌زاره‌كانی عهلوییهكانمان ئاگاداركرده‌وه ، به‌ڵام ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنیان نیه بۆ وه‌رزش ، سەرەڕای بازرگان و به‌ڵێنده‌ران كه به‌ڵێنیان به ئیداره‌ی یانه‌كه داوه ، به‌ڵام تا ئێستا یانه‌كه هبچ بڕه پاره‌یه‌كی له هیچ لایه‌نێك وه‌رنه‌گرتووه”.
یانه‌ی نه‌جه‌ف و یانه‌كانی تری خولی نایابی عێرا ق به‌ده‌ستی قه‌یرانێكی دارایی خنكێنه‌ره‌وه ده‌ناڵێنن له دابینكردنی خه‌رجییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و مووچه‌ی یاریزانان و ستافی راهێناندا .

More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
4 hours لهمهوپێش



