
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، هاووڵاتیانی ویلایەتی جۆرجیا دەنگدەدەن بە کاندیدەکانیان لە ئەنجومەنی پیران، ترەمپ و بایدنیش هانی هاووڵاتیان دەدەن کە دەنگ بە کاندیدی پارتەکانیان بدەن.
تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە جۆرجیا دەنگیانداوە کە دەکاتە 40%ی کۆی ئەو کەسانەی کە لە ویلایەتەکەدا مافی دەنگدانیان هەیە.
لە ئێستادا تووندترین رکابەری لە نێوان دوو سیناتۆری کۆمارییەکاندایە بەناوەکانی کێڵی لۆفلەر و دەیڤد پێردیو، کە لە هەڵبژاردنەکەدا رووبەڕووی هەردوو کاندیدی دیموکراتەکان جۆن ئۆسۆف و رافەیەل وارنۆک دەبنەوە.
لەلایەکی دیکەش، جۆو بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراو و دۆناڵد ترەمپ هەڵمەتی هەڵبژاردن بەڕێوەدەبەن و چەند کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییان سازکردووە بۆ هاندانی دەنگدەران.
ترەمپ لە وتارێکیدا وتی: “ئەم دەنگدانە دواین هێڵی بەرگرییە بەرامبەر بە دیموکراتەکان. بایدنیش لە وتارێکیدا بە دەنگدەرانی جۆرجیای وت: “هەموو وڵاتە چاوی لەسەر ئێوەیە کە چارەنووسی دەنگدانەکە یەکلابکەنەوە”.
ئەگەر دیموکراتەکان سەرکەوتن بەدەستبهێنن، ئەوا کۆنگرێس بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵدەکەن (دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران باڵادەستن)، لەکاتێکدا کە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاش سەر بە پارتی دیموکراتەکانە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش



