
میسی و رامۆس
SNN Sport
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی میسی و سێرجیۆ رامۆس کۆدەکاتەوەو پلانی داناوە لە گواستنەوەکانی داهاتوو هەردوو یاریزان بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
هەریەکە لە میسی و رامۆس لە 30ی حوزەیرانی 2021 گرێبەستییان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید تەواو دەبێت، لە ئێستادا بە بێ گەڕانەوە بۆ ئیدارەی یانەکەیان، دەتوانن گفتوگۆ لەگەڵ یانەکانی تر بکەن.
جۆسێپ پیدریرۆڵ پێشکەشکاری بە ناوبانگی ئیسپانی لە (CHTV) ئاشکرای دەکات، سێرجیۆ رامۆس بە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەی وتووە لە یانەی پاریس سانجێرمان پێیان وتووم تیمێک دروست دەکەین کە گەرەنتی من و میسی بکات، واتە یانە پاریسیەکە بە رامۆسی وتووە لەگەڵ میسی هەردووکیان دەگوازرێنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا رامۆس بەمەرجەکانی ئیدارەی یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە رازی نەبووە، میسیش تا ئێستا خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە دەمێنێتەوە یان یانەکە جێدەهێڵێت، ئەو یاریزانە چاوەڕوانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی نوێ دەکات تا کۆتایی ئەم وەرزە و ئینجا بڕیار لەسەر مانەوە دەدات.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



