سەرەڕای به‌ندكردن و تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرنا رۆناڵدینیۆ له 2020 قازانجی کردووە

رۆناڵدینیۆ
SNN Sport
رۆژنامه‌ی ( پایسی ) ئاشكرایكرد كه ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی رۆناڵدینیۆ و رۆبهرتۆی برای کە بریكاری كارهكانیەتی، نزیكه‌ی 788 هه‌زار دۆلاریان كۆكردووەته‌وه له دوایین هه‌فته‌كانی 2020 سه‌رباری به‌ندكردنی له پاراگوای و تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
رۆناڵدینیۆ سوودی له دامه‌زراندنی وه‌ك باڵیۆز بۆ یانه‌كه‌ی پێشووی (ئه‌تلتیكۆ مینیرۆ) بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ یاریگا نوێیه‌كه‌ی وەرگرتووە ، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژێردرا به هاووڵاتییەکی شه‌ره‌فی له شاری بیلۆهوریزۆنتی ، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتی دارایی گه‌وره‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر كرد.
سەرەڕای ئه‌وه‌ش رۆناڵدینیۆ به‌شداری كردووە له ڤیدیۆ كلیپێك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی به‌رازیل و هه‌ستا به‌دروستكردنی هێڵێكی به‌رهه‌مهێنانی ( مه‌ی ) کە ناوی خۆی هه‌ڵگرتووه و رۆخساری وەکوو ریكلامی دانرابوو له یاری ( فیفا)ی به ناوبانگ .
رۆناڵدینیۆ و براکەی لە 6ی ئازاری رابردوو بە پاسپۆرتی ساختەوە سەردانی وڵاتی پاراگواییان کردوو دواتر لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکران و ماوەی مانگێک لە بەندینخانە بوون، دواتر سزاکەیان سووک کرا و بە کەفالەت بۆ هۆتێلێک گوازرانەوە، ئەمەش لەسەر داوای چەند بەرپرسێکی وڵاتی بەرازیل.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
22 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
43 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
22 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
43 mins لهمهوپێش



