
SNN- بڕیار محەمەد
شارەزایەكی بواری ئابووری رایدەگەیەنێت لە هەرێمی كوردستان سیستەمێكی تۆكمەی باج نییە، بۆیە دۆخی هەرێمی كوردستان بەم رۆژگارەی ئێستا گەیشتووە و زۆرینەی كۆمپانیاكانیش خۆیان لە دانی باجی ساڵانە دەدزنەوە.
محەمەد عومەر، شارەزای بواری ئابووری، بە SNNی راگەیاند: كێشەی سەرەكی لە هەرێمی كوردستان بۆ نەبوونی داتابەیسێكە بۆ ئەوەی بزاندرێت ساڵانە كۆمپانیاكان چەند قازانج دەكەن بۆئەوەی بە پێی ئەو قازانجەی كۆمپانیاكان رێژەی باجەكە دیاری بكرێت ،دەگەرێتەوە، بەڵام ئێمە تاوەكو ئێستا هاوشێوەی وڵاتان ئەو جۆرە سیستەمەمان نییە بۆیە كێشە لە پێدانی باجی كۆمپانیاكان هەیە .
وتیشی “سەرباری هەموو كێشەكانیش لە هەرێمی كوردستان سیستەمێكی تۆكمەی باج نییە و ساڵانە بەشی زۆری كۆمپانیاكان خۆیان لە پێدانی باج بە حكومەت دەشارنەوە، بۆیە پێویستە جارێكی تر سیستەمەی باج لە هەرێمی كوردستان رێكبخرێـتەوە و توندتۆڵتر بكرێت بە مەبەستی رێكخستنەوەی كاری كۆمپانیاكان”.
ئاماژیی بەوەشكرد “هەموو ئەو كێشانەی لە سیستەمی باجدا هەیە زەرمەندی یەكەم و كۆتایی تەنیا و تەنیا هاووڵاتیە، چونكە كۆمپانیاكان لە نێو بازارەكان بە ئارەزووی خۆیان نرخ دیاری دەكەن و هاووڵاتیانیش بە ناچاری دەبێت كاڵاكە بكرن و ئەمەش وادەكات زیانی گەورە بە هاووڵاتیان بگات”.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە دەست SNN كەوتووە تەنها لە ساڵی رابردوو بەهۆی نەدانی باج و یاریكردن بە نرخ لە نێو بازارەكانی كوردستان زیاتر لە 50 كۆمیانپانیای داوەتە دادگا لێكۆلێنەوەیان لەگەڵدا كراوە و سزاش دراون .
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش



