
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له ساڵى 2020 له سنوورى گه‌رمیان سێ هه‌زار و 688 منداڵ له دایكبوون و كه زۆرینه‌یان له ره‌گه‌زى مێن. به پێى ئاماره‌كان زۆربه‌ى منداڵه‌كان به حاڵه‌تى سروشتى له دایكبوون.
دکتۆر به‌ناز خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و منداڵبوون له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له ساڵى 2020 له سنوورى گه‌رمیان سێ هه‌زار و 688 منداڵ له دایكبوون كه یه‌ك هه‌زار و 914 منداڵیان له ره‌گه‌زى مێ بووه و یه‌ك هه‌زار و 774 منداڵیش له ره‌گه‌زى نێر.
وتیشى “ئه‌و منداڵانه دوو هه‌زار و 433 كه‌سیان به شێوازى سروشتى و 463 به نه‌شته‌رگه‌رى سارد و 792 منداڵیان به نه‌شته‌رگه‌رى ئیمێرجنسى خێرا له دایكبوون. له نێویاندا 29 حاڵه‌تى دوانه‌و سێ حاڵه‌تى سییانه‌ش هه‌بووه”.
د. به‌ناز خه‌لیل ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان سۆنار و چاره‌سه‌رى ده‌روونى و تاقیگه‌ى زۆر خزمه‌تگوزارى دیكه به خانمان ده‌كرێت و له كاتى حاڵه‌تى منداڵبوون هه‌تا پێیان بكرێت هه‌وڵده‌ده‌ن دایكان به شێوازى سروشتى منداڵیان ببێت، چونكه به پێى زانستى پزیشكى منداڵبوون به نه‌شته‌رگه‌رى زیانى زۆرى بۆ خانمان هه‌یه.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش



