ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یاریزانانی بەرشەلۆنە راگەیەنرا

گریزمان، میسی و پیدری
SNN Sport
ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ سەرجەم یاریزانەکانی رۆژێک پێش یاری بیلباو لە لالیگا ئەنجامدایە و هیچ یاریزانێک هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوو.
رادیۆی کەتەلۆنیا ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە،هیچ یاریزانێکی بەرشەلۆنە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە، ئەمەش پاش ئەوەی درەنگانێکی شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە تووشبوونی دوو کەسی لە شاندی یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندبوو.
ئەمە لە کاتێکدایە مەترسی ئەوە هەبوو یاری سبەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو لە لالیگا ئەنجام نەدرێت،لە ئەگەری تووشبوونی چەند یاریزانێکی بەرشەلۆنە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
سبەی چوارشەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 18ی لالیگا،یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ئاتلەتیک بیلباو و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش



