” مەسرور بارزانی دەبێت بێتە پەرلەمانی عێراق و وەڵامی پرسیارەکانمان بداتەوە”

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
SNN
عودەی شەعلان، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بە هاوپەیمانی فەتیح رایگەیاند: بەهیچ جۆرێک لایەنە شیعەکان نابێت بێدەنگبن لەسەر رێککەوتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و تورکیا بۆ ماوەی 50 ساڵ.
عودەی بە سایتی “بغداد الیوم”ی رایگەیاند: هێزە سیاسییە شیعییەکان و هێزە نیودەوڵەتییەکان کۆدەنگییەکیان هەیە لەسەر لێکۆلێنەوەو بەدواداچوونی ورد لەسەر رێککەوتنی 50 ساڵەی هەرێم و تورکیا، لەکاتی ئێستادا بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران واژوو کۆدەکەینەوە تا مەسرور بارزانی بێتە پەرلەمانی بەغدا بۆ روونکردنەوە لەسەر ئەو بابەتە.
وتیشی” لەکاتی هاتنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند پرسێکی لەگەڵدا باس دەکرێت کە گرنگترینی رێککەوتنی 50 ساڵەی هەرێم وتورکیا بۆ فرۆشتنی نەوت”.
دابان محەمەدی ئەندام پەرلەمانی گۆڕان لە پێشتردا ئاماژەی بەوەکرد، کە چارەنووسی نەوتی کوردستان و بەهاکەی لە دەستی کوردستان و پەرلەماندا نەماوە، بەڵکو تورکیا تا 50 ساڵی دیکە بڕیاری لێدەدات، لەهەمان کاتیشدا هەر تورکیا چارەنوس و دواڕۆژی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات و ئەو پرسە لە دەستەڵاتی کەس نەماوە تەنیا تورکیا نەبێت.
دابان ئەوەشی روونکردۆتەوە” بۆ هەر رێککەوتنێکی هەرێم و بەغدا دەبێت سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت سەردانی ئەستەنبوڵ بکەن و پرس و ڕای ئەوان وەربگرن، ئەوانەشی گرێبەستی 50 ساڵەیان ئەنجامداوە، لە پەنجەی یەک دەست تێناپەرێت”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 hours لهمهوپێش



