SNN Sport
لە گەڕی یەکەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، ئەمڕۆ شەش یاری ئەنجامدراو تێیدا یانەی سەیدسادق توانی دێربی لە یانەی هەڵەبجەی شەهید بباتەوەو یانەی ئاشتیش یەکەم بردنەوەی تۆمارکرد.
لە یاریگای خۆی یانەی سەیدسادق لە رکابەرییەکانی گروپی یەکەم میوانداری یانەی هەڵەبجەی شەهیدی کرد، توانی یاریەکە بە تەنیا گۆڵێک بباتەوەو خاڵەکانی بۆ 6 خاڵ بەرزبکاتەوە.
لە یارییەکی تردا لەم گروپە، یانەی ئاشتی توانی یەکەم بردنەوە تۆماربکات و 1-0 شکست بە یانەی ئاڵتون کۆپری یەکەمی گروپەکە بهێنێت و یەکەم سێ خاڵ بە دەست بهێنێت.
خاڵەکانی یانەی ئاشتی بووە 4 خاڵ و ئاڵتۆن کۆپری خاڵەکانی وەکوو خۆی بە 6 خاڵ مایەوە.
لە سێیەم یاری گروپی یەکەم یانەی خانەقین و رزگاری 1-1 یەکسانبوون و هەریەکە و بە خاڵێک رازیبوون.
لە یارییەکی تردا کە لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم بوو، یانەی کۆیە لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی 2-1 لە یانەی خاک بباتەوە.
بەم بردنەوە خاڵەکانی کۆیە بووە 6 خاڵ.
لە دووەم یاری گروپی دووەم، یانەی ئاکرێ میوانداری یانەی ئاسۆی شاری هەولێری کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکە 2-0 بباتەوە.
لە کۆتا یاری ئەم گروپە شەقڵاوە توانی 1-0 لە یانەی گارە بباتەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20 hours لهمهوپێش



