
پیانیچ
SNN Sport
تا ئێستا پیانیچی بۆسنی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە،نەیتوانیوە راهێنەری یانەکەی رۆناڵد کومان لە خۆی رازی بکات، ئەویش بە سەرەکی یاری پێناکات.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکرووەتەوە، ئەستێرە بۆسنیەکە کە بە ئاشکرا ناڕەزایی خۆی لە یارینەکردن دەربڕیوە،نەبووەتە یاریزانێک کە راهێنەرەکەی پێی سەرسام بێت، دژی بیلباو لە نیوەی یەکەم تا تەواو بوو خۆی گەرمکردەوە بۆ ئەوەی بەشداری بکات، بەڵام کومان بەشداری پێنەکرد،تا ئێستا ئەم یاریزانە بە رێژەی لە %40 بەشداری لە یارییەکانی یانەی بەرشەلۆنە کردووە.
بەرشەلۆنە لە هاوینی رابردوو پیانیچی بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی گواستەوە،ئەمەش پاش ئەوەی ئارسر میلۆ بە 72 ملیۆن یۆرۆ یانە کەتەلۆنیەکەی بەرەو یۆڤانتۆسی ئیتاڵی جێهێشت،بەرشەلۆنە ئەم یاریزانەی بۆ 4 ساڵ هێناوەتە ریزەکانیەوە و بڕی 400 ملیۆن یۆرۆی لەسەر هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی داناوە.
یانەی بەرشەلۆنە ئەمرۆ لە کاتژمێر 8:30 خولەک دەبێتە میوانی یانەی گرانادا و دەیەوێت چوارەم بردنەوەی لەسەر یەک بە دەست بهێنێت لە 2021.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
19 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
19 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش



