“جاران هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌تبوو له‌نێو ده‌وڵه‌تدا، ئێستا هه‌موو داواكاریمان له به‌غدا بووه‌ته مووچه”

سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر، شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسى و نووسه‌ر | فۆتۆ: SNN
SNN
نووسه‌ر و شیكهرهوهیهكى سیاسى رایده‌گه‌یه‌نێت: په‌رته‌وازه‌یی كورد وایكردووه ئێستا له عێراق وه‌ك پێكهاته‌ى سیاسى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت نه‌وه‌ك پێكهاته‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یی، ده‌شڵێت: “جاران هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌تبوو له‌نێو ده‌وڵه‌تدا، به‌ڵام ئێستا به‌هۆى لاوازبوونى پێگه‌یه‌وه له‌برى ده‌ستكه‌وتى نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو شه‌ڕه‌كه‌ى بچووكبووهتهوه له به‌شێك له مافى دارایی خۆیدا كه مووچه‌یه”.
لاوازى پێگه‌ى كورد له هاوكێشه سیاسییه‌كانى عێراق و هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سه‌ردانى شانده سیاسییه‌كانى هه‌رێم بۆ به‌غدا به‌جیا، دروستبوونى هاوپه‌یمانیه‌تى جیاواز له فراكسیۆنه كوردییه‌كان، تۆمه‌تباركردنى یه‌كترى به گه‌نده‌ڵى، لۆبیكردن له‌دژى به‌رپرسانى كورد له به‌غدا، جیاوازى هه‌ڵوێست، نه‌بوونى یه‌ك كارنامه و وه‌ره‌قه‌ى سیاسى له پرسه نیشتمانییه‌كاندا، شه‌ڕكردن له‌سه‌ر پشكى كورد كه له ده‌ستووردا چه‌سپێنراوه، چوونى شاندى چینه ناڕازییه‌كانى كورد بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان، ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه ئێستا له هه‌ركات زیاتر به‌رگوێ ده‌كه‌ون، به‌ڵام ئایا هه‌موو ئه‌مانه واتایان چییه؟
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر، شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسى و نووسه‌ر له شیكارییهكى تایبه‌ته‌دا بۆ SNN باسى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و پێگه‌ى كورد له هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمییه‌كاندا ده‌كات و ده‌ڵێت: “له‌دواى ساڵى 2005ه‌وه كورد ته‌نیا خاوه‌نى یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شى كورسییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق بوو، ته‌نانه‌ت نیوه‌ش نه‌بوو، بۆیه به‌رده‌وام پێویستى به ته‌وافوقى سیاسى هه‌بوو، به‌ڵام به‌و پێگه‌یه‌ى كه سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌یبوو به‌رده‌وام یه‌ك هه‌ڵوێستبوو، ئه‌و له‌برى كورد له به‌غدا بیریده‌كرده‌وه و قسه‌ى ده‌كرد، ئه‌گه‌ر لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان كێشه‌یه‌كیان هه‌بووایه ئه‌وه ئه‌و وه‌ك كورد بۆى چاره‌سه‌ر ده‌كردن، زۆرینه‌ى رێككه‌وتنه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت له هه‌ولێر و سلێمانى ئه‌نجام ده‌دران، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌دواى نه‌خۆشكه‌وتنى سه‌رۆك مام جه‌لال له كۆتاییه‌كانى ساڵى 2012، بۆشاییه‌كى گه‌وره دروستبوو ته‌وافوقى سیاسى نه له هه‌رێم نه له عێراقیش نه‌ما”.
ئه‌و شیكه‌ره‌وه سیاسییه باس له هۆكاره‌كانى لاوازى پێگه‌ى كورد له به‌غدا ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “كۆچى دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال یه‌كێك بوو له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى لاوازبوونى پێگه‌ى كورد، دواتریش كاك نه‌وشیروان كۆچی دوایی كرد، چه‌ند رووداوێك هاتنه پێشه‌وه وه‌ك: داخستنى ده‌رگاى په‌رله‌مان، ئه‌نجامدانى ریفراندۆم، قه‌یرانى دارایی و راده‌ستنه‌كردنى نه‌وت به به‌غدا، ئه‌مانه هه‌مووى بوونه هۆكارى لێكدووركهوتنهوهى لایه‌نه‌كان، ئێستا لایه‌نه‌كان نه‌وه‌ك پێكه‌وه كۆكنین ته‌نانه‌ت تواناى ئه‌وه‌شیان نییه كه به‌یه‌كه‌وه دابنیشن گفتوگۆیه‌كى دروستبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گرژییه‌كانى نێوانیان كه‌مبێته‌وه”.
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر، ئاماژه به كاریگه‌رییه‌كانى لاوازى ئه‌م پێگه‌یه ده‌كات و روونیده‌كاته‌وه: “له رابردوودا كورد هۆكارى كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نه ناكۆكه‌كانى عێراق بوو، به‌ڵام ئێستا خۆى بووه‌ته به‌شێك له ململانێكانى عێراق، ئه‌مه‌ش زۆرترین زیانی لێده‌دات”.
ئه‌و نووسه‌ره جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا كورد تێیكه‌وتووه كاریگه‌ریی نه‌رێنى له‌سه‌ر پێگه‌كه‌ى له كۆى پرۆسه‌ى سیاسی‌دا ده‌كات و ده‌ڵێت: “به‌هۆى ئه‌م دۆخه‌وه داواكارییه‌كانى كورد له داواكارى نه‌ته‌وه‌یی و مه‌له‌فه گرنگه‌كانى وه‌ك: شایسته‌ى دارایی پێشمه‌رگه، گێڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان و به‌هێزى پێگه‌ى سیاسى بچووكبوونهتهوه له به‌شێك له شایسته‌ى دارایی خۆیدا كه بریتیییه له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران”.
مه‌ترسى ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه شایسته حكومییه‌كانى كورد له مه‌ترسیدان و روونیده‌كاته‌وه، “ئه‌وه دوو هه‌ڵبژاردنه جۆرێك له كێشه له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆككۆمار هه‌یه له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه، به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنى كۆتایی كه هه‌وڵى ئه‌وه‌یانده‌دا ئه‌و پۆسته كه هى كورده لێیوهربگرنهوه، به دڵنیاییشه‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت ئه‌م بابه‌ته دووباره ده‌بێته‌وه”.
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر ره‌خنه له رۆڵى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌گرێت كه نه‌یتوانییووه ببێته سه‌كۆى كۆكهرهوهى لایه‌نه‌كان و به رۆڵى خۆى هه‌ڵنه‌ستاوه و باس له‌وه‌ده‌كات: “په‌رله‌مانى كوردستان پێویستبوو سه‌كۆى كۆكهرهوهى جیاوازییه‌كان بێت، به‌ڵام به‌هۆى لاوازى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و دامه‌زراوه گرنگه‌وه ئێستا دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستایه و هه‌مووان په‌رته‌وازه‌ن”.
ئه‌و نووسه‌ره باس له ده‌رئه‌نجامه‌كانى یهكنهبوونى هه‌ڵوێستى كورد ده‌كات و بهراوردیدهكات به‌و كاته‌ى كه هه‌ڵوێستى یهكبووه و ده‌ڵێت: “ئێمه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش لاوازبووین، جاران رۆژ نه‌بوو سه‌رۆكوه‌زیران و به‌رپرسانى باڵاى جیهان نه‌یه‌نه ئه‌م هه‌رێمه، هاوپه‌یمانان مه‌شقیان به پێشمه‌رگه ده‌كرد و هاوكاریی سه‌ربازییان ده‌كردین، ئێستا دۆخه‌كه پێچه‌وانه‌یه كه‌س سڵاویشمان لێناكات”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه: “ئێستا هه‌ڵبژاردنى عێراق له‌پێشمانه، یه‌كێك له نیشانه مه‌ترسیداره‌كان كه دروستبووه بریتییه له‌وه‌ى دژایه‌تیكردنى هه‌رێمى كوردستان به دیاریكراویش كه‌مینه‌ى حوكمڕانى هه‌رێم بووه به خاڵى به‌هێز و ده‌ستكه‌وت بۆ بانگه‌شه، كه ئه‌مه ئیتر زۆر نیشانه‌یه‌كى روونى لاوازیمانه و پێویست به شیكارى زیاتر ناكات”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



