
وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به به‌هاى 10 ملیۆن دۆلار خواردن بۆ هه‌ژاره‌كان كڕدراوه و بەسەریاندا دابەشدەکرێت.
كه‌مال موسلیم وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان، ئەمڕۆ 13ی ئایار، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، خواردنه‌كه بریتییه له 10 هه‌زار تۆن ئارد، چوار ملیۆن لیتر زه‌یت، هه‌زار تۆن نیسك، 420 هه‌زار قتووى ئاوى ته‌ماته.
باسی لەوەشکرد، 50 هه‌زار سەبەتەی خۆراک بۆ سلێمانى، 70 هه‌زار بۆ هه‌ولێر، 50 هه‌زار بۆ دهۆك، 12 هه‌زار بۆ راپه‌ڕین، هه‌شت هه‌زار بۆ گه‌رمیان، 10 هه‌زار بۆ گه‌رمیان تەرخاندەکرێت.
سه‌باره‌ت به میكانیزمى دابه‌شكردنه‌كه‌ش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، میكانیزمى دابه‌شكردنى به‌و جۆره‌یه، كه پێشتر فۆرمێك دابه‌شكراوه له پارێزگاكان و بهوپێوهرانهى له فۆرمه‌كه دانراوه سه‌به‌ته خۆراكیه‌كان ده‌نێرن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه خه‌رجكراوه بۆ كڕینى ئه‌و مادده پێویستانه نۆ ملیۆن و 747 هه‌زار و 240 دۆلارە، گواستنه‌وه‌ى خۆراکەکانیش ده‌ستیپێكردووه، چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌گاته پارێزگاكان.
هاوکات سانا فەرەیدون، سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، ئەو کۆمەکانەی کەسانی خێرخواز لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا بەخشیویەتی بڕەکەی 23 ملیۆن 570 هەزار دۆلارەو تا ئێستاش کۆکردنەوەی هاوکارییەکان بەردەوامە.
بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ لەماوەی رابردوودا کاریگەری لەسەر رەوش و گوزەرانی بەشێک لە هاووڵاتیان هەبووە.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
45 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
45 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش



