زی رۆبێرتۆ نهێنی پارێزگاریكردنی له جەستە سەرنجڕاکێشەکەی له ته‌مه‌ن 45 ساڵیدا ئاشكرا ده‌كات

زی رۆبێرتۆ
SNN Sport
ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی پێشوو زی رۆبێرتۆ به‌رده‌وام بوو له یاریگاكان تا ته‌مه‌نی 43 ساڵی ،به‌ڵام پێده‌چێت له میانه‌ی لەش و لارێكی رێک كه ده‌توانێت به‌رده‌وام له‌و ته‌مه‌نه دوورتر بمێنێتەوە .
زی رۆبێرتۆی ته‌مه‌ن 45 ساڵ له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆێ له تۆری ” ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه بووه مایه‌ی سه‌رسامی هه‌وادارانی وه‌رزش ، تیایدا ئه‌ستێره‌ی پێشووی به‌رازیل و یانه‌ی بایرن میونخ له دۆخێكی جه‌سته‌یی باش و جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز ی ماسولكه‌ی دیار ده‌رده‌كه‌وێت .
زی رۆبێرتۆ كه پێش 3 ساڵ به یه‌كجاری وازی له تۆپی پێ هێنا كاتێک یاریزان بوو له یانه‌ی پالمیراسی به‌رازیلی ، نهێنی له پارێزگاریكردنی له لێهاتوویی جه‌سته‌ی شیكرده‌وه‌و وتی:” هیچ نه‌ریتێكی خراپم نیه ، كهول ناخۆمه‌وه ، جگه‌ره ناكێشم ، خواردن به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌خۆم و باش ده‌خه‌وم ، خێزانه‌كه‌م ئۆقهرهیی و ئارامیم پێده‌به‌خشێت ، بێگومان گرنگه به‌رده‌وام بیت له ئه‌نجامدانی پیشه‌یه‌كی درێژخایه‌نی وه‌كو تۆپی پێ ، ته‌نها كه‌س كه پێویستته بۆ ركابه‌رییكردن ، ئه‌وه‌ی كه دوێنی بویت ، هه‌میشه پارێزگاری لهبەپهرۆشیت بكه‌یت”.
ئه‌و یاریزانه نێوده‌وڵه‌تییه بهرازیلییەی پێشوو وتیشی ” وابزانم ئەگه‌ر یاریزان به‌یاخ به خۆی بدات ، ئه‌وه ده‌توانێت چه‌ندی ده‌وێت یاری بكات ، لە ماوه‌ی كاروانی وه‌رزشیمدا بهیاخم به‌خۆم داوه ، له‌گه‌ڵ پێدانی بایه‌خی تایبه‌ت بۆ دۆخی جه‌سته‌ییم ، ئه‌مه‌ش رێی پێدام به یاریكردن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ “.
جێی باسه زی رۆبێرتۆ له ساڵی رابردوودا ، نەیماری (28 ) هاونیشتمانی كه ناسراوه به پابه‌ندنه‌بوون و زۆری پێكانەکان ئاگادار كرده‌وه ، كه ده‌بێت گۆڕانکاری لە خۆی بکات ئەگه‌ر ده‌یەوێت كاروانه‌كه‌ی له ته‌مه‌نی 30 ساڵی كۆتایی پێنەیەت “.
هه‌روه‌ها وتی ” نەیمار پێویستی به گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه ، وچاككردنه‌وه‌ی هەیە، ئه‌و نزیكه له ده‌ستدانی ساتی نمونه‌یی بۆ به‌ره‌وپێشچوون و به‌ره‌وپێشه‌وه ، ره‌نگه نه‌بێته ئه‌و ئه‌ستێره‌ییه كه پێویسته یاریزانێكی لێهاتووی وه‌ك ئه‌و له سه‌ری بێت ، نەیمار بێگومان 100% له تۆپی پێ ورد نابێته‌وه ، له قۆناغێكیدا چێژی تۆپی پێ له ده‌ست ده‌دات “.
له كۆتاییدا وتی ” ئەگه‌ر هه‌موو شتێك به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وامبێت ، ئه‌وا نەیمار تا ته‌مه‌نی 30 ساڵی یاری ناكات ، وه‌ك ئه‌وه‌ی پاره و چێژ هه‌میشه به‌رده‌وامن له تۆپی پێ ، سه‌یركه‌ن بۆ نمونه كریستیانۆ رۆناڵدۆ به شێوه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز ده‌ژی “.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


