دوو پەرلەمانتاری گۆڕان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی عەدنان عوسمان هاتنەدەنگ

عەدنان عوسمان وتەبێژی رەسمیی بزوتنەوەی گۆڕان / فۆتۆ: SNN
SNN
دوای ئەوەی ئەمڕۆ عەدنان عوسمان، دەستکێشانەوەی خۆی لە خانەی راپەڕاندن و وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند، دوو پەرلەمانتاری سەر بە بزووتنەوەکە پەیامێکی رەخنەئامێزیان بڵاوکردەوە.
دابان محەمەد پەرلەمانتاری کوردستان لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: “دەستلەکارکێشانەوەی عەدنان عوسمان مەسیجێکی وڕون و ڕاشکاو و گەورەیە، دەبێت ھەمومان بوەستێنێت و بپرسین: بۆ ئاراستەو ئیدارەدانی بزوتنەوەکە گەیشتووهتە دۆخێک کەسانی وەک ئەو نەتوانێت تیایدا بەشدار بێت و توانای بەرگری لێکردنیشی نەبێت “.
عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕانیش لە نووسینێکدا کە لە هەژماری خۆی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: ئایا ئەوانەی سیاسەتی گۆڕان ئاراستە دەکەن، بیرێکی جدی لە وازھێنانی کاک عەدنان دەکەنەوە؟
پێشتر عەدنان عوسمان لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیدا نوسیبووی: ئاراستە و ئیدارەدانی بزوتنەوەکە گەیشتۆتە دۆخێک نە ئەتوانم تیایدا بەشدار بم و نە توانای بەرگری لێکردنیم هەیە. هەر بۆیە بەناچاری و دڵێکی پڕ حەسرەتەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە ئەندامێتی خانە و وتەبێژی بزوتنەوەکە رائەگەیەنم.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
32 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
32 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش



