روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق ده‌درێت

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى كوردى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 ره‌تكرابێته‌وه و ده‌ڵێت: “لیژنه‌ى دارایی ته‌نیا جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى هه‌رێم به پابهندییهكانیهوه ده‌كاته‌وه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “سه‌رجه‌م مادده و بڕگه‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه له‌ژێر گفتوگۆدا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌مانه‌وه و هیچ ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ پشكى هه‌رێم تا ئێستا نییه”.
وتیشى: “لیژنه‌ى دارایی ته‌نیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و پابه‌ندییانه ده‌كاته‌وه كه بۆ هه‌رێمى كوردستان دانراون له‌به‌رامبه‌ر پشكه‌كه‌ى و ده‌سته‌به‌ریی پابه‌ندبوونى به‌و پابه‌ندییانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پشكه‌كه‌ى مسۆگه‌ر بكات”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “پشكى هه‌رێم هێشتاش مشت‌ومڕ و گفتوگۆى له‌سه‌ره، ئه‌گه‌رى هه‌یه بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌م گفتوگۆیانه درێژ ببنه‌وه پێش ئه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساكه بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بده‌ن”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له‌كاتێكدایه ده‌نگۆى ره‌تكردنه‌وه‌ى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه.
هه‌ر په‌یوه‌ست به بابه‌تى پرۆژه‌یاساى بودجه دوێنێ جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی رایگه‌یاند: “تا ئێستاش لیژنه‌ى دارایی گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق كۆتایی نه‌هاتوون، له‌به‌ر ئه‌وه كارێكى قورسه كه بتوانین ئه‌م هه‌فته‌یه پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق تێبپه‌ڕێنین”.
وتیشى: “رێككه‌وتن كراوه بۆ تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌یاساى بودجه و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ حكومه‌تى عێراق”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “له ئێستادا لیژنه‌ى دارایی پێنج لیژنه‌ى بچووكى پێكهێناوه بۆ گفتوگۆكردن و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان، دامه‌زراوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه”.
جه‌مال كۆچه‌ر ئاماژه به كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه ده‌دات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “له ئێستادا لیژنه‌ى دارایی سه‌رقاڵى كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى پرۆژه‌یاساكه‌یه له 164 ترلیۆن دیناره‌وه بۆ 120 یان 130 ترلیۆن دینار”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش



