
کومان و میسی
SNN Sport
لە یاری ئاتلەتیک بیلباو و بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا کاتێک یاریەکە لە کاتی زیادکراودا 3-2 بە سوودی یانەی ئاتلەتیک بیلباو تەواو بوو، جیل مانزانۆ ناوبژیوانی یاریەکە بەهۆی ئەوەی میسی لە یاریزانێکی ئەو یانەی دا، بەوهۆیەوە بە کارتی سووری پێدا.
دوای یاریەکە رۆناڵد کومان لەسەر بڕیارەکەی ناوبژیوانی یاریەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی قسەی کردوو وتی:”باشتر وایە باسی ناوبژیوان نەکەم،چونکە من شتی وا دووبارە دەکەمەوە کە حەز ناکەم بیڵێم،هەموو شتێکمان کرد بۆ بردنەوەی ئەم یارییە،باشتر وایە باسی ناوبژیوان نەکەم و حەز بەوە ناکەم قسەی دووبارە بکەم”.
وتیشی:””میسی بە باشی یاری کردوو هیچ گرفتێکی جەستەیی هەستی پێنەکرد، ئەو زۆر کاری کرد”.
لێدوانەکانی تری کومان بەمشێوەیە بوو…
“ئەمە شۆک بوو کاتێک لە دوا ساتەکانی یاریەکەدا گۆڵمان لێ تۆمارکرا”.
“وەکوو پێشبینیمان دەکرد یاریەکە قورس بوو”.
“لە کاتی یاریەکەدا لە دوو بۆنەدا گۆڵمان کرد، شایەنی بردنەوە بووین، بەڵام بەختمان نەبوو”.
“هەست بە خراپی و دڵتەنگی دەکەین،یاری کۆتاییمان لە دەستدا،بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە بوەستین لە هەر ئاڕاستەیەکی بەرەو سەرەوە،ئەوەی ئێستا دەبێت بیکەین بەردەوامبین لە گۆڕانکاریدا”.
“دۆڕانەکەی ئەمڕۆ کوشندە بوو،هێشتا لە نیوەی رێگاکەداین و لە پێشەوەمان زۆر کارکردن هەیە”.
“من وای نابینم ئەمە هەنگاوێک بێت بۆ دواوە،بە دڵنیاییەوە لە یاری کۆتایدا تۆ دەتەوێت براوە بیت،بەڵام یەک نازناوە،دەمانەوێت لە یاری داهاتوو خۆمان بسەلمێنین”.
“داهاتوو گەشاوەیە چونکە هەندێک شت هەیە کە گۆڕیومانە”.
“هەمووکات لە لێدانە راستەوخۆکاندا لێدانمان بەردەکەوێت،یانەی بیلباو یەکێکە لەو تیمانەی دەتوانێت لە لە تۆپە وەستاوەکان کاری خۆی بکات”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



