“هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز تووشى شه‌رمه‌زارى كردووین”

فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق | فۆتۆ: Mazin Mahdi / AFP
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: داوامان له ئێران كردووه هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا رابگرێت، ده‌شڵێت: “به‌هۆى به ئامانجگرتنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئێمه تووشى شه‌رمه‌زارى بووین”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند: “داوامان له ئێران كردووه هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز رابگرێت، چونكه ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌مریكا رێكارى تووند بگرێته‌به‌ر ئه‌گه‌ر باڵیۆزخانهكهى بكرێته‌وه ئامانج دووباره”.
وتیشى: “ئێمه هه‌موو رێكارێكى دیپلۆماسیمان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ كۆتاییهێنان به‌و بابه‌ته و چه‌ند كه‌سێكیشمان ده‌ستگیر كردووه، به‌ڵام هێرشه مووشهكییهكانى سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز حكومه‌ته‌كه‌ى ئێمه‌ى تووشى شهرمهزراى كردووه، بۆیه به‌وپه‌ڕى تواناى خۆمانه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و هێرشانه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند: “له ئێستادا حكومه‌تى عێراق سه‌رقاڵى پلانى بنبڕ‌كردنى چه‌كه نایاساییهكانه له‌نێو وڵات‌دا، پلانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه پێش هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌و بابه‌ته یه‌كلابكرێته‌وه، بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ى زیاتریش له سه‌ركه‌وتنى پلانه‌كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌شدارى پێكراوه”.
فوئاد حسێن له‌باره‌ى هه‌ژموونى ئێران و ئه‌مریكا له‌سه‌ر عێراق باس له‌وه‌ده‌كات: “ئه‌و دوو وڵاته ناتوانن ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن له كاروبارى ناوخۆیی عێراقدا، به‌ڵام گرژییه‌كانى نێوانیان به‌شێوه‌یه‌كى نه‌رێنى كارى كردووه‌ته سه‌ر عێراق”.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
25 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
25 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



