ئەمریکا رەتیدەکاتەوە هێرشەکەی جەرفولسەخری ئەنجامدابێت

چەکداری حیزبوڵای عێراق
SNN
پاشئەوەی شەوی رابردوو ژمارەیەک بنکەی حەشد و حیزبوڵڵای عێراق لە ناوچەی جەرفولسەخڕ کرانە ئامانج و کوژراو و برینداری لیکەوتەوە، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لەوبارەیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
ئەمشەوی رابردوو چەند سه‌رچاوەیەکی ئه‌منی بڵاویانكرده‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له چه‌ند بۆردومانێكدا كه‌تائیبی حزبوڵڵای كردووه‌ته ئامانج، له‌و بۆردومانانه‌شدا نزیكه‌ی حه‌وت كه‌س كوژراون و زیاتر له 10 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
تەقینەوەکە لە ناوچەی جەرفولسەخڕ روویداوە کە دەکەوێتە پارێزگای بابلەوە و 64 کیلۆمەتریش لە شاری بەغدای پایتەختەوە دوورە.
بێل ئۆربان وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه، هیچ فەرمانێکیان بە ئاراستەی بۆردومان له عێراق دابێت و دەشڵێت “هەموو ئه‌و زانیارییانه‌ی كه باس له بۆردومانی ئه‌مریكا دەکەن بۆ سه‌ر هێزه‌كانی عێراق دوورن له‌راستییه‌وه”.
بەپێی هەندێک سەرچاوە کە بۆ کەناڵی حوڕەی عێراق قسەیانکردووە “ته‌قینه‌وه‌كان له‌نێو پێگه‌ی میلیشیاكانی كه‌تائیبی حیزبوڵڵا روویانداوه و بووەته‌هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش له‌نێو باره‌گایه‌كی سه‌ربه سوپای عێراق روویداوه و كوژرانی 9 سه‌رباز و برینداربوونی نزیكه‌ی ده كه‌سی دیكەی بەدواوە بووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


