تەندروستیی عێراق بڕیاردا دوو ڤاکسین بۆ کۆرۆنا بەکاربهێنێت

ڤاکسینی Sputnik V
SNN
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێکدا بڕیاریدا بۆ حاڵەتی زۆر بەپەلە و لەناکاو ڤاکسینی کۆمپانیای ئەسترازینکای بەریتانی و سینۆفارمی چینی بەکاربهێنێت.
دەستەی نیشتمانی چاودێری دەرمانی عێراق ماوەیەک لەمەوبەر رایگەیاند: تا کاتی گەیشتنی ڤاکسینەکەی فایزەر، دەتوانین سود لە ڤاکسینەکەی چین یاخود بەریتانیا وەربگرین بۆ حاڵەتە بەپەلە و لەناکاوەکان، هەر ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی عێراق رەزامەندی لەسەر ئەو کارە دەبڕی، هەر بۆیە عێراق ئیستا دەتوانێت سێ جۆر ڤاکسینی کۆرۆنا هاوردە بکات.
کۆی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 609029 کەس، لەو ژمارەیە 12953 کەس گیانیانلەدەستداوە، رێژەی چاکبوونەوە لەکاتی ئێستادا گەیشتۆتە %93.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش



