حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه له‌مه‌ولا مووچه به‌پێى داهات دابه‌شبكات

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریداوه به‌پێى داهاتى به‌رده‌ست له‌مه‌ولا مووچه دابه‌شبكات و وه‌زاره‌تى دارایی سه‌رپشك كردووه به‌پێى داهات رێژه‌ى لێبڕین دیاربكات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه بۆ له‌مه‌ولا دابه‌شكردنى مووچه ببێته 30 رۆژ جارێك، به‌ڵام دابه‌شكردنه‌كه به‌پێى داهاتى به‌رده‌ستى حكومه‌ت ده‌بێت، هاوكات وه‌زاره‌تى دارایی سه‌رپشككراوه كه به‌پێى داهات رێژه‌ى لێبڕین دیاریبكات مانگانه”.
بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا به‌شێوه‌ى فه‌رمى بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایی لیستى نوێى مووچه‌ى راگه‌یاند و ئاشكرایكرد: “لیسته‌كه هى مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌مى 2021ه”، به‌مه‌ش چاره‌نووسى مووچه‌ى دوو مانگى كۆتایی ساڵى 2020 به نادیارى مایه‌وه.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆتا مانگ كه مووچه‌ى دابه‌شكرد مووچه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2020 بوو به لێبڕینى 21%، به شێوه‌یه‌كى گشتى پێویستى به 613 ملیۆن دۆلاره بۆ دابه‌شكردنى مووچه به‌بێ لێبڕین.
كابینه‌ى هه‌شته‌م و نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم به‌هۆى خراپى دۆخى دارایی و رێكنه‌كه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غداوه، نه‌یانتوانیووه به‌شێوه‌یه‌كى ئاسای مووچه دابه‌شبكه‌ن، له كابینه‌ى هه‌شته‌مدا بڕیار له پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران درا، له كابینه‌ى نۆیه‌میشدا حكومه‌تى هه‌رێم نه‌یتوانى له‌كاتى خۆیدا مووچه دابه‌شبكات، به‌شێوه‌یه‌ك كه دابه‌شكردنى مووچه زۆرجار نزیكده‌بێته‌وه له 60 رۆژ.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


