“سه‌ردانه‌كه‌ى خلووسى ئاكار ده‌بێته هۆى دروستبوونى شه‌ڕ به‌رامبه‌ر كوردانى باكوور و ڕۆژئاوا”

خلوسی ئاکار
SNN
ئه‌ندامێكى نوێنه‌رایه‌تى هه‌ده‌په له هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌ردانه‌كه‌ى خلووسى ئاكار ده‌بێته هۆكارى دروستبوونى شه‌ڕ به‌رامبه‌ر كوردانى باكوور و ڕۆژئاوا، ده‌شڵێت: “توركیا داواى شه‌ڕ ده‌كات”.
پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ دووشه‌ممه خلووسى ئاكار، وه‌زیرى به‌رگرى توركیا به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته به‌غدا، شه‌وى رابردوو ئه‌و وه‌زیره به‌یاوه‌رى یه‌شار گوله‌ر، سوپاسالارى توركیا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبووه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه حیکمەت هاتیپ، ئەندامی نوێنەرایەتی پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان (هەدەپە) لە هەرێمی کوردستان به ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاند: “خلووسى ئاكار بۆ بابەتی شنگال و سنوور و ئابووری ئەو کۆبوونەوە و دانیشتنانەى ئه‌نجامداون”.
وتیشى: “داوای ئێمە لە هەموو پارتە سیاسییەکان ئەوەیە یەکهەڵویست بن بۆ پرسە نەتەوەییەکان، زوڵم و زۆرداری قبوڵ نەکەن، چونكه تورکیا کێشە بۆ سنوورەکان دروستدەکات”.
ئەندامه‌كه‌ى نوێنەرایەتی پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان (هەدەپە) لە هەرێم باس له‌وه‌شده‌كات: “ئێمه لەو بڕوایەدا نین کە له‌دواى سه‌ردانه‌كه‌ى ئاكار لە بەرامبەر هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریەک دروستبێت، تەنیا لە بەرامبەر کوردانی باکوور و ڕۆژئاوا گۆڕانکاری دروستدەبێت، بۆ نموونه شەڕ و داوای دەوڵەتی تورکیا ئەوەیە”.
قسه‌كانى نوێنه‌ره‌كه‌ى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى (خه‌به‌ر تورك)ى توركیا ناوه‌ڕۆكى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى به‌رگرى توركیاى بڵاویكرده‌وه و ئاشكرایكرد،” توركیا پێشنیاری ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی هاوبه‌شی خستووه‌ته به‌رده‌م هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى له نۆ خاڵه‌وه هێرشبكه‌نه سه‌ر په‌كه‌كه، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم رازیبن، ناوه‌ڕاستی مانگی ئازارى ساڵى داهاتوو ئۆپراسیۆنه‌كه ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام تا ئێستا دیارنییه كه هه‌رێم ڕازییه یاخود نا، به‌غداش وه‌ڵامى به‌ڵێى به ئۆپراسیۆنه‌كه نه‌داوه و تێبینى هه‌یه له‌سه‌رى”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


