چین سزای بەسەر مایک پۆمپیۆ و کۆمەڵێک پەرپرسی ئەمریکادا سەپاند

ئاڵاى چین و ئهمریكا | فۆتۆ: CFR
SNN
دوای دەستبەکاربوونی جۆو بایدن وەک 46ەمین سەرۆکی ئەمریکا، چین سزای بەسەر 28 كەسایەتی و بەرپرسی ئەمەریكادا سەپاند، لەوانەش وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریكا، مایك پۆمپیۆ.
لە راگەیاندراوی حكومەتی چیندا ھاتووە “بەدرێژای چەند ساڵی رابردوو، ھەندێك لە سیاسییەكانی دژ بە چین لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە پێناو بەرژەوەندی خۆپەرستانەی سیاسی خۆیان و لایەنگیری و رق وكین دژ بەچین و بێ لەبارچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی ھەردوو گەلی چینی و ئەمەریكایی، دەستیانكرد بە پلاندانان و ھەڕمێنكردن و جێبەجێكردنی زنجیرەیەك لە جوڵەی شێتانە، كە بەشێوەیەكی مەترسیدار خۆیان ههڵقورتانده ناو كاروباری ناوخۆیی وڵاتەكەمان و بەرژەوەندییەكانی ئێمەیان خستە ژێر پێ، بۆیە بڕیاری دا 28 كەسایەتی سزا بدات لەوانەی بەشێوەیەكی مەترسیدار سەروەری چینیان پێشێلكرد و بە شێوەیەكی سەرەكی بەرپرس بوون لەم جۆرە جوڵانەی ئەمەریكا سەبارەت بەو پرسانەی پەیوەستن بە چین، لەوانەش مایك پۆمپێیۆ و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیدارەی سەرۆكی پێشوو، دۆناڵد ترەمپ، ھەروەھا ھەر یەك لە جۆن بۆڵتن و ستیفن بانون”.
بۆیە چین قەدەغەی کرد ئەندامانی خێزانهكانیان سهردانی چین و ھۆنگ كۆنگ و ماكاوی چین بكهن، ھەروەھا ئەوان و ئەو كۆمپانیا و دامەزراوانەی پەیوەستن بەوانەوە، قەدەغەیە مامەڵە لەگەڵ چین بكەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


