“لیژنه‌ى دارایی رێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق”

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: رێككه‌وتووین له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021دا، ده‌شڵێت: “گرنگى له‌پێشینه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “ئێمه له لیژنه‌ى دارایی رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خه‌رجییه‌كان كه‌مبكه‌ینه‌وه”.
وتیشى: “گرنگى له‌پێشینه له پرۆژه‌یاساكه‌دا بۆ خه‌رجییه سه‌ره‌كییه‌كانى وه‌ك: مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، شایسته‌ى دارایی جوتیاران، به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتییان، خه‌رجى حاكیمه و خه‌رجییه‌كانى پرۆسه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنایه”.
لهبهشێكى تر‌ى قسه‌كانیدا شیروان میرزا باس له گه‌وره‌ى قه‌باره‌ى خه‌رجییه‌كان ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو :”قه‌باره‌ى خه‌رجییه‌كان و پرۆژه‌یاساى بودجه زۆر زۆره كه بریتییه له 164 ترلیۆن دینار، له‌به‌ر ئه‌وه له لیژنه‌ى دارایی رێككه‌وتووین له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له‌كاتێكدایه كه پێشتر جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى هه‌مان لیژنه رایگه‌یاند: “له ئێستادا لیژنه‌ى دارایی سه‌رقاڵى كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى پرۆژه‌یاساكه‌یه له 164 ترلیۆن دیناره‌وه بۆ 120 یان 130 ترلیۆن دینار”.
More News
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
55 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
55 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش



