“ناڕوونى دۆسیه‌ى نه‌وت بووه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى به‌غدا متمانه به حكومه‌تى هه‌رێم نه‌كات”

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى سه‌وز رایده‌گه‌یه‌نێت: ناڕوونى دۆسیه‌ى نه‌وت و رێككه‌وتنى 50 ساڵه بووه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى به‌غدا متمانه به حكومه‌تى هه‌رێم نه‌كات، ده‌شڵێت: “كه‌ڵه‌كه‌بوونى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌شێكى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ غیابى سه‌رۆك مام جه‌لال”.
هاوڕێ مه‌لا ستار، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى سه‌وز به SNNى راگه‌یاند: “به‌شێكى ئه‌وه‌ى كه تا ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا نه‌یانتوانیووه بگه‌نه رێككه‌وتنى كۆتایی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بێمتمانهییهى كه له‌نێوانیاندا هه‌یه، ناڕوونى لە دۆسیەی نەوت و رێککەوتنامەى 50 ساڵە وایکردووه حکومەتى هەرێم بەو شێوازە دەربکەوێت، کە متمانەى لە دەستداوە بەرامبەر بە حکومەتى عێراقى، حکومەتى هەرێم ناتوانێت پابەندى رێککەوتن بێت لەگەڵ ناوەند”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان باس له یه‌كێكى تر له هۆكاره‌كانى كه‌ڵه‌كه‌بوونى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و باس له‌وه‌شده‌كات: “سەردەمانێک بە حوکمى ئەوەى جەنابى سه‌رۆك مام جەلال لە بەغدا بوو ئەم کێشانەى کە ئێستا هەیە یەخەى بە هاووڵاتییان نەدەگرت، چونكه ئه‌و هەر گرفتێک هەبوایە راستەوخۆ چارەسەرى دەکرد، بەڵام ئێستا لە غیابى جەنابى مام جەلالدا ئەم گرفتانە كه‌ڵه‌كه‌بوون”.
هاوڕێ مه‌لا ستار پێیوایه قسه‌كانى وه‌زیرى سامانه سروستییهكانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى راده‌ستكردنى داهاتى نه‌وت موزایه‌ده‌یه و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “لە چەند رۆژى رابردوودا وەزیرى سامانە سروشتییەکان باسى لە رادەستکردنى داهاتى نەوتى کرد بە بەغدا، بەڵام من پێموایە جگە لە موزایەدە هیچى دیکە نین ئه‌م قسانه، چونکە زۆر جار باسى ئەو پرسە کراوە، بەڵام هەنگاوى کردارى بۆ نەنراوه”.
روونیشیده‌كاته‌وه: “هۆكارى راده‌ستنه‌كردنى نه‌وت بەهۆى وابەستەبوونى حکومەتى هەرێمەوهیه بە رێککەوتنى 50 ساڵه‌ى نه‌وت لەگەڵ تورکیا، کە من بە رێککەوتننامەى برسیکردنى هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستانى ناویدەبەم”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
27 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
27 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


