“لیژنه‌ى دارایی ئاماده‌یه پرۆژه‌یاساى بودجه بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مانى عێراق بۆ ده‌نگدان”

دانیشتنێكى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: زۆرینه‌ى كاره‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق له لیژنه‌ى دارایی كۆتاییان هاتووه، ده‌شڵێت: “زۆرینه‌ى ئه‌و لایه‌نه حكومیانه‌ى كه گفتگۆیان له‌گه‌ڵ كراوه رازین به ورده‌كارییه‌كانى پرۆژه‌یاساكه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌حمه‌د حه‌مه، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاند: “لیژنه‌كه‌مان خوێندنه‌وه‌ى ورد و شكارییانهى بۆ سه‌رجه‌م مادده‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه له مادده‌ى یه‌كه‌وه بۆ مادده‌ى 58 كردووه، گفتوگۆشى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه له وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت”.
وتیشى: “سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه په‌یوه‌ندیدارن و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كراوه گه‌یشتوون به ئه‌نجام و زانیارى ته‌واوه‌تییان داوه‌ته لیژنه‌كه‌ى ئێمه و رازین به ورده‌كارییه‌كانى پرۆژه‌یاساكه، ئێمه‌ش له لیژنه‌ى دارایی زۆربه‌ى كاره‌كانمان به كۆتایی گه‌یشتوون و ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بیخه‌ینه به‌رده‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن بۆ ده‌نگدان”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێشبینى ده‌كات، “پرۆژه‌یاساى بودجه له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژى رابردوودا ماجیده تمیمى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “كۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌رده‌وامن، چه‌ندین به‌رپرسى باڵا و وه‌زیره‌كان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئامار و ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى پێویستییه‌كان و خه‌رجى وه‌زاره‌ته‌كانیان بخه‌نه به‌رده‌ست، تاوه‌كو له ئه‌نجامدا ئێمه قه‌باره‌ى پێویستییه ئابوورییه‌كانیان بزانین و به‌پێى مادده‌كانى ده‌ستوور بڕیاریان لێبده‌ین”.
وتیشى: “راپۆرته‌كانى ئه‌و لیژنه بچووككراوانهى كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى داراییه‌وه دروستكران بۆ زانینى قه‌باره‌ى راسته‌قینه‌ى بودجه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه‌كان ورده‌كارى زۆرى تێدایه، ئێمه‌ش بیروبۆچوونمان له‌باره‌یه‌وه ئاڵوگۆڕ كردووه، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به بودجه‌وه هه‌بێت به ئامانجى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى و زیادكردنى داهات بڕیارى له‌باره‌وه ده‌ده‌ین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هیوامان هه‌یه كه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق بخه‌ینه به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر مادده‌كانى بدرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


