“ئه‌وانه‌ى سه‌رقاڵى پرۆژه‌ى به‌هه‌رێمكردنى سلێمانین جێگه‌ى به‌زه‌ین”

لۆگۆى پارتى دیموکراتى کوردستان و فارس نه‌ورۆڵى، وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت: پارتى بڕوای به لامهرکهزیەته، بەڵام بە مەرجێک لە چوارچێوەى قەوارەى هەرێمى کوردستاندا بێت و نەچێتە چوارچێوەى دوو ئیدارەییەوە.
فارس نه‌ورۆڵى، وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بە SNNى راگەیاند: “بۆ پارتى پرۆژه‌ى مه‌ركه‌زیه‌تى دارایی و ئیدارى شتێکى نوێ نییه، له ساڵى 1992وه حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى کردووه بۆ ئه‌وه‌ى به یاسا ئه‌و مافه بدرێته پارێزگاکان”.
وتیشى: “ئێمه وه‌ك پارتى لەگەڵ پرۆژەى لامەرکەزیداین بە مەرجێك لە چوارچێوەى قەوارەى هەرێمى کوردستاندا بێت و نەبێتە هۆكارى دوو ئیدارەى و جیاکردنەوە و دابڕانى شارەکان لە یەکترى”.
وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد: “ئه‌گه‌ر كه‌سێك یان لایه‌نێك باسى لامەرکەزى بکات نابێت بیکاته کارتى فشار، به‌ڵکو ده‌بێت له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و هێزه سیاسییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌تیش گفتوگۆى له‌باره‌وه بکات، چونکه ئه‌م هه‌رێمه ته‌نيا پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان لێى به‌رپرسیار نین، به‌ڵکو حزبى ئۆپۆزسیۆنیش هه‌یه”.
فارس نه‌ورۆڵى لە بارەى پرۆژەى به ههرێمکردنى سلێمانی ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئه‌وانه‌ى باسى دابه‌شکردنى هه‌رێم ده‌که‌ن له‌ڕووى جوگرافى و سیاسییه‌وه بیركردنه‌وه‌یان مایه‌ى سه‌رسوڕمانه، دابه‌شکردنى هه‌رێمى کوردستان بۆ دوو هه‌رێم یه‌کسانه به سفركردنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێم، دابه‌شکردنى هه‌رێمیش بۆ دوو هه‌رێم جۆرێکه له ڕق و کینه و ئه‌وانه‌ى خه‌ریکى ئه‌و پرۆژەیەن بەڕاستى جێگه‌ى به‌زه‌یین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


