نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران: داوای روونکردنەوەمان کردووە لەبارەی فیلمەکەوە

ئاڵای هەرێمی کوردستان و ئێران
SNN
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رایدەگەیەنێت “داوای روونکردنەوەمان لە بەرپرسانی تاران کردووە لەبارەی ئەو فیلمەی لەسەر رووداوەکانی نیازی داعش بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری هەولێر لە ساڵی 2014 بەرهەمهاتووە”.
بەپێی هەندێک میدیا، کۆمپانیای (مەصیر)ی ئێرانی بە هاوکاری تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران و سوپای پاسداران لەبارەی ڕۆڵی قاسم سلێمانی لە شەڕی داعش فیلمێکی دروستکردووە کە تیایدا مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان داوای هاوکاری لە قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران دەکات.
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە SNNی راگەیاند “لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە پەیوەندیدان و چاوەڕێی روونکردنەوەیان دەکەین لەسەر چۆنێتیی بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە”.
وتیشی: “سبەینێ کۆبوونەوەیان دەبێت و وەڵامی رسەمیی حکومەتی ئێران وەردەگیرێت لەسەر فیلمەکە کە ئایا کۆمپانیایەک بەرهەمی هێناوە یاخود لایەنێکی رەسمی حکومەت بەو کارە هەستاوە”.
زکری موسا، ڕاوێژکاری میدیایی مەسعود بارزانی لەمبارەیەوە دەڵێت: “ئێرانییەکان حەقی خۆیانە هەتا دەتوانن مەدحی قاسم سلێمانی بکەن، بەڵام بۆچی ئەوە دەبێ لەسەر حیسابی گەلی کوردستان و سووکایەتیکردن بێت بە کورد؟”.
وتیشی: “ئامانج لەو جۆرە فیلمانە تەحریفی تاریخ و نەهێشتنی قارەمانێتیی پێشمەرگەیە لە زەینی خەڵکی ناوچەکە”.
بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە دەنگدانەوە و ناڕەزایەتیی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و لە هەرێمی کوردستان لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش



