ئیدارەی خۆسەر ئیدانەی کوژرانی دوو ژنە ئەندامی خۆی دەکات

هیند لەتیف و سەعدە فەیسەڵ هەرماس
SNN
ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان ئیدانەی کوژرانی دوو ژنە بەرپرس لە بەڕێوەبەریی خۆسەر لە رۆژئاوا دەکات و دەڵێت: “شانە نووستووەکانی داعش لەو تاوانەدا دەستیان هەیە“.
ئیدارەی خۆسەریی دیموکراتی لە راگەیەنراوێکیدا دەڵێت: “هیند لەتیف، جێگری هاوسەرۆک لە تەل شایەر و سەعدە فەیسەڵ هەرماس، هاوسەرۆکی ئیدارەکە ئێوارەی هەینی رفێنراون و کوژراون”.
لە راگەیەنراوەکەدا ئیدارەی خۆسەر ئیدانەی کوژرانی ئەو ژنە بەرپرسانە دەکات و دەڵێت: “لە هەر شوێنێک تیرۆریستانی لێ بن، لەوێ دەبن و راوەدوویان دەنێن”.
هاوکات لە راگەیەنراوەکەدا ئیدارەی خۆسەر رایدەگەیەنێت “شانە نووستووەکانی داعش کە بەمدواییە چالاک بوونەتەوە، لەو تاوانەدا دەستیان هەیە”.
بەپێی زانیارییەکانی هەندێک میدیا دەوترێت ئەو دوو ژنە ئەندامەی خۆسەر، لەلایەنی داعشەوە سەر بڕدراون و هەندێکیش دەڵێن گولـلە باران کراون.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1 hour لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1 hour لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش



