یەکێتیی ئەوروپا ئەتۆمییەکەی ئێران و سەرەڕۆییەکانی تورکیا تاوتوێدەکات

پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا
SNN
وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری برۆکسل دۆسەی ئەتۆمیی ئێران و پشێوییەکان کە بەهۆی تورکیاوە دروستبووە، لەگەڵ چەند پرسێکی تر گەنگەشە دەکەن.
زۆرینەی بەشداربووانی کۆبوونەوەکە هیوایان وایە ئەمریکا و ئیدارەی نوێ بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆکان لەبارەی پرسی ئەتۆمیی ئێرانەوە.
هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی کۆبوونەوەکان، تورکیا لای خۆیەوە هیوای خواستووە پشێوییەکان لە ناوچەکە کەم ببنەوە و دوای 61 خول، ئەمڕۆ درێژە بە کۆبوونەوە راوێژکارییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا دەدرێت.
نیکۆس دیندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان رایگەیاندووە “ئەوان وەک ئەسینا بە سنگێکی فراوانەوە دەچنە ناو کۆبوونەوەکەی برۆکسل، بەڵام نابێت سەروەریی یۆنان بکەوێتە ژێر هەڕەشەوە”.
وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیاندا پرسی ئەتۆمیی ئێرانیش تاوتوێدەکەن و هیوایان هەیە بگەن بەلێکگەیشتنێکی نوێ لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەمبارەیەوە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 hours لهمهوپێش



