هۆشداریی دەدرێت لە هێرشێکی فراوانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان

سوپای تورکیا
SNN
هاوسەرۆکی دەستەی بەرگریی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان هۆشداریی دەدات لە هێرشێکی نوێی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.
زیدان عاسی بە ئاژانسی هەواڵی هاواری وتووە “لە مانگی ئازاری ساڵی پارەوە سوپای تورکیا 8140 بار چەک و تەقەمەنی و زرێپۆشی سەربازیی هێناوەتە باکووری سوریا”.
وتیشی: “گەر تورکیا مەرامی بێت هێرش بکاتەوە، جەنگێکی خوێناویی بێ کۆتا بە درێژایی سنوور هەڵدەگیرسێت و بە تەنها لە ناوچەی دێرک رووبەڕووبوونەوە دروست نابێت”.
عاسی روونیشیکردەوە کە هێزەکانی سوپای تورکیا چەندینجار هەوڵیانداوە بگەنە شارۆچکەی عەین عیسا، بەڵام شکستیانهێناوە و نەیانتوانیوە بێنە پێشەوە”.
مانگی یەکی ساڵی 2018 سوپای توركیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەر كانتۆنی عثفرین لەرۆژئاوای كوردستان كرد كە ئەوە كاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش



