سەرۆکی ئەمریکا و راوێژکاری ئەڵمانیا باسی ئێران و ئەفغانستان دەکەن

راوێژکاری ئەڵمانیا سەرۆکی ئەمریکا
SNN
لە یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنیدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا دۆسیەکانی ئەفغانستان و ئێران و گۆڕانکاری کەشوهەوایان تاوتوێکرد.
لە بەیاننامەیەکدا نووسینگەی رۆژنامەوانیی راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاندووە “هەردوو سەرۆک باسی پرسەکانی سیاسەتی دەرەوەیان کردووە، بەتایبەت ئافغانستان و ئێران، سەرەڕای بوارەکانی دیکەی وەک بازرگانی و کەشوهەوا”.
هەردوولا تاوتوێی ئەوەشیان کردووە کە چۆن جیهان بتوانێت بەسەر کۆرۆنادا سەربکەوێت و هەوڵەکان بە ئاڕاستەیەکدا بن کە هەماهەنگیی نێودەوڵەتی چڕتر بکرێنەوە.
بەپێی بەیاننامەکەی نووسینگەی رۆژنامەوانیی مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا داوای لە سەرۆکی ئەمریکا کردووە سەردانی ئەڵمانیا بکات.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



