
دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌ربازبوونى عێراق له گێژاوى قه‌یرانى دارایی ئه‌سته‌مه، ده‌شڵێت: “دووربینى و پلانى ستراتیژى نییه بۆ ده‌ربازكردنى عێراق له قه‌یرانى دارایی”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “عێراق یەکێکه لەو وڵاتانەی زۆرترین قەرزی کەڵەکە بووی لەسه‌رە و لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامە لە داواکردنی قەرزی زیاتر، لەم گێژاوی قەیرانی داراییە دەربازبوونی زۆر ئەستەمە، چونکە ھیچ روئیایەکی ستراتژی و دووربینی نییە بۆ رزگاركردنى”.
وتیشى: “خۆى له بنه‌ڕه‌تدا 16 ملیار و 92 ملیۆن دۆلار قه‌رزاره، به‌ڵام داوای شەش ملیارى تر قه‌رز دەکات بۆ ساڵی 2021”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق زانیارى زیاتر ده‌خاته‌ڕوو و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “بەشی ھەرە زۆری ئەم قەرزە تێچووی شەڕی ھەشت ساڵەی ئێران و عێراقه کە بۆ ئێمە بەجێماوە، ئێمەش چەندەھا ملیاردی تر و بەتاڵکردنی تێکڕای کانزا سروشتییەکانی دەخەینەسەر و وێرانەیەک بۆ نەوەی دوای خۆمان جێدەھێڵین”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه رۆژى یه‌كشه‌ممه عەلی عەلاوی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: لەگەڵ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ى عێراق راستەوخۆ دەتوانین یەک ملیار دۆلار لە سندوقی لە ناکاوی نێودەوڵەتی وەربگرین، ئەویش لەژێر بیانووی هاوکاری بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەبەر ئەوەی عێراق دووەم وڵاتە لە هەناردەکردنی نەوت لە OPIC”.
وتیشى: “دەتوانین بە بەهای 6 ملیار دۆلاری دیکە قەرز لە سندوقی نەختینە وەربگرین بەمەبەستی چاکسازی ئابووری و ئیداری، لەبەرئەوە ئابووری عێراق لە 2021 دەتوانێت تا رادەیەک بوژانەوە بەخۆیەوە ببینیت”.
هاوكات دوێنێ دووشه‌ممه جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وه‌ڵامى عه‌لى عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى عێراقى دایه‌وه كه وتبووى: گفتوگۆمان لەگەڵ سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی کردووە بۆ وەرگرتنی 6 ملیار دۆلار قەرز، و وتى: “ئێمه ئاگادارى ئه‌وه نین كه بۆچى حكومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت 6 ملیار دۆلار قه‌رز بكات و بۆچى ئه‌و پاره‌یه به‌كارده‌هێنێت، قه‌رزكردن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021دا جێگه‌ى نه‌كراوه‌ته‌وه له هیچ مادده‌یه‌كیدا ئاماژه‌ى پێنه‌كراوه”.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



