گرنگترین ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراقدا كراون

كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه
SNN
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: كورتهێنان له بودجه‌ى عێراق به‌ڕێژه‌ى 57% كه‌مكراوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: “شاندى هه‌رێم وتیان: رێككه‌وتنى 50 ساڵه بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وته نه‌وه‌ك بۆ فرۆشتنى”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “تاوه‌كو ئێستا وه‌ك لیژنه‌ى دارایی توانیومانه 33 كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بكه‌ین، ده‌ستكارى چه‌ند مادده‌یه‌ك بكه‌ین و جێگره‌وه بۆ چه‌ند مادده‌یه‌كى تر بدۆزینه‌وه، به‌هیواین له كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوودا پرۆژه‌یاساكه بخه‌ینه به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌كانى”.
له‌باره‌ى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه له پرۆژه یاساكه‌دا ئه‌نجامیانداون بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له‌وه‌ده‌كات: “خه‌رجى گشتیمان كه‌مكردووه‌ته‌وه بۆ 127 ترلیۆن دینار، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتمان له 42 دۆلاره‌وه به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ 45 دۆلار، توانیومانه كورتهێنان به‌رێژه‌ى 57% كه یه‌كسانه به كه‌مكردنه‌وه بۆ 30 ترلیۆن دینار كه‌مبكه‌ینه‌وه”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “بڕگه‌ى باجى سه‌ر مووچه‌مان به‌ته‌واوه‌تى لابردووه و جێگره‌وه‌مان بۆ داناوه، سه‌پاندوومانه كه باج ته‌نیا له‌ژێر چه‌ترى یاسایى باجدا ده‌سه‌پێنرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به گفتوگۆى شاندى هه‌رێم و لیژنه‌كه‌یان ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “شاندى هه‌رێم دوو كۆبوونه‌وه‌یان كردووه و كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌رێنى بوون، شاندى هه‌رێم ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و ته‌واوى زانیاری‌یان له‌سه‌ر داهاته نا نه‌وتییه‌كان و كه‌یسى نه‌وتى هه‌رێم خسته‌ڕوو”.
ئه‌حمه‌د سه‌فار ئهوهشرووندهكاتهوه كه، ” لیژنه‌ى دارایی باسى قه‌رزه‌كانى هه‌رێمیان له ساڵى 2014ه‌وه كرد، گفتوگۆش له‌باره‌ى رێككه‌وتنى 50 ساڵه‌وه كرا، شاندى هه‌رێم باسیان له‌وه‌كرد كه ئه‌و رێككه‌وتنه بۆ گواستنه‌وه‌ى و عه‌مباركردنى نه‌وتى هه‌رێمه نه‌وه‌ك بۆ فرۆشتنى”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


