
قه‌ڵاى كه‌ركوك له ناوه‌ندى پارێزگاى كه‌ركوك | فۆتۆ: عیماد جه‌بارى \ SNN
SNN
دوێنێ شه‌و سێشه‌ممه له یه‌كێك له ناحیه‌كانى كه‌ركوك شێخێك به ده‌ستڕێژى گولله كوژرا، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى ئه‌و پارێزگایه‌ش ده‌ڵێت: “به‌پێى وته‌ى براكانى، ئامۆزاكانى خۆى كوشتوویانه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لیوا عه‌لى كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كه‌ركوك رایگه‌یاند: “پاش ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو له ناحیه‌ى ته‌ركه‌لان، چه‌ند كه‌سێك ته‌قه‌یان له شێخ جه‌مال خه‌لیل ئیبراهیمى ته‌مه‌ن 55 ساڵان كرد گیانى له‌ده‌ستدا”.
وتیشى: “تۆمه‌تباره‌كان ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (پیك ئاپ تۆیۆتا)یان پێبووه له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه له نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى راهێنانى كه‌ركوك ته‌قه‌یان له قوربانییه‌كه كردووه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كه‌ركوك له‌باره‌ى تۆمه‌تبارانى رووداوه‌كه ئه‌وه‌شى خستووته‌ڕوو: “قوربانییه‌كه پێش روودانى رووداوه‌كه براكانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ى وته‌ى براكانى، ئامۆزاكانى خۆیان ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه”.
لیوا عه‌لى كه‌مال ئاشكراشیده‌كات: “سێ كه‌س به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له تاوانه‌كه ده‌ستگیر كراون”.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش



