ڕێزان شێخ دلێر: به‌شێك له لایه‌نه عێراقییه‌كان مه‌رجى مه‌حاڵ بۆ هه‌رێم داده‌نێن

ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى ره‌خنه له فراكسیۆنه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌گرێت و ده‌ڵێت: “به‌شێك له‌و مه‌رجانه‌ى كه لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان دایانناون بۆ هه‌رێم مه‌حاڵن”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “شاندى هه‌رێم ته‌واوى ورده‌كارى خه‌رجییه‌كانى هه‌رێم، كورتهێنانى بودجه، سه‌رچاوه داراییه‌كان، رێژه‌ى قه‌رزه‌كان و شێوازى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان به‌ڕوونى خستووه‌ته به‌رده‌م لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق”.
وتیشى: “به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق له‌ڕێگه‌ى فراكسیۆنه‌كانیانه‌وه مه‌رجى مه‌حاڵ داده‌نێن بۆ هه‌رێم”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له‌وه‌شده‌كات: “ئه‌و مه‌رجه مهحاڵانهى كه لایه‌نه عێراقییه‌كان دایانناون له بواره‌كانى: راده‌ستكردنى نه‌وت، قه‌رزه‌كان، راده‌ستكردنى داهاتى خاڵه سنورییهكاندان، به‌شێوه‌یه‌ك مه‌رجه‌كانیان داناوه كه مه‌حاڵن”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه 113 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌میانى یاداشتێكدا كه له‌باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانى چه‌ند مادده‌یه‌ك له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق خستوویانه‌ته‌ڕوو داواى ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر پشكى خۆى 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه راده‌ستى سۆمۆ بكات، له‌كاتێكدا له مادده‌ى 11ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا هاتووه كه هه‌رێم پێویسته 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه راده‌ستى سۆمۆ بكات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


