
جۆ بایدن
SNN
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەستیکردووە بە هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە دیارەکانی ترەمپ، بەتایبەت ئەوانەی کە پەیوەندییان بە پرسی کۆچبەران و گەرمبوونی زەوییەوە هەیە.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، بایدن واژووی لەسەر 17 بڕیار کردووە کە پێچەوانەی سیاسەتەکانی ئیدارەی پێشووی ئەمریکان، یەکێک لە بڕیارەکانیش ئەوەیە ئەمریکا بەشێوەیەکی جددی رووبەڕووی دیاردەی گەرمبوونی زەوی ببێتەوە، هاوکات سیاسەتەکانی ترەمپ دژ بە کۆچبەران کۆتایی پێدەهێنێت.
بڕیارە ئەمڕۆ بایدن لەبارەی هەوڵەکان بۆ دووبارە جوونەناو رێککەوتننامەی پاریس بۆ کەشوهەوا وتارێک پێشکەشبکات و پلانی خۆی لەوبارەیەوە ئاشکرابکات، کۆشکی سپیش وتوویەتی: “مەبەست لە چوونەوەناو رێککەوتنی پاریس گەڕاندنەوەی شکۆیە بۆ زانست و ئەو هەوڵانەش هەلی کار بۆ ئەمریکییەکان دەڕەخسێنێت”.
بایدن لەهەوڵیشدایە کۆتایی بە بڕیارێکی ترەمپ بهێنێت کە گەشتی ژمارەیەک وڵاتانی زۆرینە موسڵمان و وڵاتانی ئەفریقای بۆ ئەمریکا قەدەغەکردبوو بە پاساوی ئەوەی مەترسی ئەمنی بۆ ئەمریکا دروستدەبێت.
میدیاکانی ئەو وڵاتە ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بایدن کۆتایی دەهێنێت بە پرۆگرامی داڵدەدانی منداڵانی کۆچبەر کە لە سنووری مەکسیکەوە لەگەڵ خێزانەکانیان هاتوونەتە ئەمریکا کە لە رابردوودا دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەوپێیەی ئەو منداڵانە لە خێزانەکانیان جیادەکرانەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


