“قورسه هه‌رێم بتوانێت جارێكى تر هه‌نارده‌كردنى نه‌وت كه‌مبكاته‌وه”

ده‌رهێنان و فرۆشتنى نه‌وت | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رێمى كوردستان ناتوانێت دووباره ده‌ستبۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت ببات، ده‌شڵێت: “له رابردوودا هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێژه‌ى 25% هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌مكردووه‌ته‌وه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێشه‌وا هه‌ورامانى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “كارێكى قورسه هه‌رێمى كوردستان بتوانێت هه‌نارده‌كردنى نه‌وت جارێكى تر كه‌مبكاته‌وه، له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنه‌كانى رێكخراوى ئۆپیك كه عێراق به‌شێكه لێى”.
وتیشى: “هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى رابردوودا به‌ته‌واوه‌تى پابه‌ندبووه به بڕیاره‌كه‌ى ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردن و خستنه‌بازاڕى نه‌وت له چوارچێوه‌ى عێراقدا، به‌شێوه‌یه‌ك رێژه‌ى هه‌نارده‌كردنى به‌ڕێژه‌ى 25% كه‌مكردووه‌ته‌وه، رێژه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له رۆژێكدا 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له دۆخێكى ئاسایدا، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌م رێژه‌یه كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ 420 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان ئاماژه بهوهدهشدهكات: “قه‌یرانى دارایی كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر دۆخى هه‌رێمى كوردستان دروستكردووه، له‌لایه‌كى تریشه‌وه كێشه‌ى دابینكردنى پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆران هه‌یه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێویسته به‌غدا له‌م بابه‌ته‌دا هاوكارى هه‌رێم بكات، چونكه كه‌مكردنه‌وه پێویسته له‌به‌غداوه بێت، ئه‌وان رێژه‌ى هه‌نارده‌ى خۆیان كه‌مكردووه‌ته‌وه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


